
دەنگ نێت
تیمێکی پرۆژەی 'هەژماری من' لە کەلار کۆبونەوە لەگەڵ ژمارەیەک بەڕێوبەری فەرمانگەدا لە گەرمیان، جەختیان لە بەردەوامی پرۆسەی هەژماری من کردوەتەوە و وتویانە ئەو فەرمانبەرەی لە پرۆژەکەدا حسابی بانکی نەکاتەوە، رەنگە لەداهاتودا لە پێدانی موچە بێبەش بکرێت.
ئەمڕۆ دوشەمە (١٥/ ٧/ ٢٠٢٤)، لە ئیدارەی گەرمیان تیمێکی پرۆژەی 'هەژماری من'، لەگەڵ ژمارەیەک لە بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی و فەرمانگە مەدەنی و ئەمنییەکانی سنوری گەرمیاندا کۆبونەوە.
لە کۆبونەوەکەدا، تیمەکەی پرۆژەی 'هەژماری من' جەختیان لە بەردەوامیی پرۆسەکە کردوەتەوە و هانی بەشدارانیان داوە کە فەرمانبەرانیان فۆرمی هەژماری من پڕبکەنەوە و حسابی بانکییان بۆ بکەنەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، لە کۆبونەوەکەدا ئەندامێکی تیمی 'هەژماری من' وتویەتی: ئەو فەرمانبەرەی حسابی بانکیی نەبێت، رەنگە لەداهاتودا موچەی پێنەدرێت.
هەروەک ئەو ئەندامەی تیمی 'هەژماری من'، ئەو قسەیەی بەستوەتەوە بەوەی رەنگە بەغدا داوایان لێبکات ئیتر موچە بەم شێوازەی ئێستا دابەش نەکرێت و لە رێگەی بانکەوە بدرێت و بخرێتە سەر حسابی بانکی فەرمانبەران، بۆیە لەو کاتەشدا ئەو کەسانەی فۆرمەکەیان پڕنەکردبێتەوە و حسابی بانکییان نەبێت، بێبەش دەبن لە وەرگرتنی موچە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە تائێستا بەشێکی بەرچاو لە فەرمانبەرانی هەرێم، فۆرمی پرۆژەی 'هەژماری من'ـیان پڕنەکردوەتەوە، بەوهۆیەی گومانیان هەیە لەم پرۆژەیە.
هاوکات تائێستاش حکومەتی عێراقی بە فەرمی و راشکاویی داننان و پشتبەستنی بە پرۆژەی 'هەژماری من' دەرنەبڕیوە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێت موچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی بەغدا موچەکانیان "توطین" بکرێت، بەبێ ئەوەی بە راشکاوی ئاماژە بەوەبدەن 'هەژماری من' بەشێکە لە پرۆسەی "توطین" یان نا.
لەلایەکی دیکەشەوە لە دو هەفتەی رابردودا حکومەتی هەرێم دەقی نوسراوێکی دادگای فیدراڵی عێراقی بڵاوکردەوە کە بەوتەی خۆیان داننانە بە پرۆژەی هەژماری من بۆ ئەوەی لە رێگەی ئەو پرۆژەیەوە موچەی موچەخۆرانی هەرێم "توطین" بکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری ئاوی كەلار: لە هەوڵی دروستكردنی سێیەم پاڵاوگەی ئاوین
-
-
راپۆرتسەربەخۆیی دارایی بە کلیکێک؛ گەنجانی گەرمیان رو له كاركردنى دیجیتاڵی دهكهن
-
-
هەواڵکارگێڕێکی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی دەستلەکاردەکێشێتەوە
-
-
هەواڵتەنها 17 خوێندکار لە کۆلێژەکەی رزگاریی وەرگیراون
-
-
هەواڵدوای 2 مانگ هێشتا هێڵی پاسە ناوخۆییەکانی کەلار زیاد نەکراون
-
زۆرترین بینراوەکان