دەنگ نێت
مەکۆی کفری بزوتنەوەی گۆڕان داوادەکات پۆستی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری هونەریی بگۆڕێت و بدرێت بە کادیرێکی ئەوان.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، لەمیانەی سەردانیان بۆ ئیدارەی گەرمیان لە رۆژی ٩ـی ئەم مانگە، وەفدێکی مەکۆی کفری بزوتنەوەی گۆڕان داواکارییەکی داوەتە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ گۆڕینی جێگری ئێستای سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری هونەریی و پێدانی ئەو پۆستە بە کاندیدێکی ئەوان.
پۆستی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری هونەریی، بەرکەوتەی بزوتنەوەی گۆڕانە و ئێستا لەلایەن رامیار عەبدولڕەحمانەوە بەڕێوەدەبرێت کە کادیری بزوتنەوەی گۆڕانە، بەڵام مەکۆی کفری داوادەکات پۆستەکە لەو وەربگیرێتەوە و بدرێت بە هاشم ساڵح کە مامۆستایەکی دانیشتوی قەزای کفرییە و کادیری بزوتنەوەکەیە لەو قەزایە و پێشتریش کاندیدیان بوە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.
پۆستی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری هونەریی، بەرکەوتەی مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕانە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، هەردو مەکۆکەی گۆڕان لە کەلار و کفری رێککەوتون لەسەر ئەوەی پۆستەکە بدرێت بە کفری، لەبەرامبەردا مەکۆی کفری دەستبەرداری پۆستی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان بێت کە بەرکەوتەی ئەوانە بۆ مەکۆی کەلار، بۆ ئەوەی بەڕێوبەرێکی دیکە دابنێن لەجێی د. سیروان محەمەد- بەڕێوبەری ئێستای بەڕێوبەرایەتییەکە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ"نرخاندن کراوە بۆ فروانکردنی بازاڕی رزگاریی"
-
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان لەبارەی روداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵپێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ گەرم بێت و پلەکانی گەرما بگەنە ٥٣ پلە
-
زۆرترین بینراوەکان