دەنگ نێت
بەوتەی لێپرسراوی کاروباری مرۆیی لە ئیدارەی گەرمیان ٣٥٪ـی ئەو ئاوارانەی لە کەمپەکانی سنورەکەدا بون، نەگەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان و لە گەرمیان نیشتەجێ بون.
دوای سەرهەڵدانی داعش و لێکەوتەکانی، لە گەرمیان ٢ کەمپ بۆ ئاوارەکان دروستکران (کەمپی قۆرەتو و تازەدێ) کە ئێستا هەردوکیان داخراون. نیشتەجێبوی کەمپەکانیش ئاوارەی ناوچەکانی دیالە، سەڵاحەدین و بابل و دەوروبەری بون.
بێستون ژاڵەیی، لێپرسراوی کاروباری مرۆیی لە ئیدارەی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: کەمپەکانی سنورەکە بە تەواوی چۆڵکراون، کە دواینیان ئەوەی تازەدێیە کە نزیکەی ٧٠٠ خێزانی تێدابو و سێ مانگە بەتەواوی چۆڵکراوە و لەئێستادا هیچ خێزانێکی ئاوارەی تێدا نەماوە.
وتیشی: بەڵام ٣٥٪ـی خێزانە ئاوارەکان دوای داخستنی کەمپەکان، نەگەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان و لەسنوری گەرمیان نیشتەجێبون، ئەویش بەهۆی بونی ئاستەنگ یان نەمانی خانو و جێگاوڕێگایان لە ناوچەکانی خۆیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵقایمقامی کەلار: ئامادەکاریی پێویستمان بۆ لافاو کردوە و تائێستا دۆخەکە باشە
-
-
هەواڵلەکەلار ژنێک ئەندامی نێرینەی مێردەکەی بڕی
-
-
هەواڵباوەنوریش ئامێری راکێشانی پارەی تیا نییە
-
-
هەواڵلەگەرمیان دهست به دابهشكردنى زهوى دهكرێت
-
-
هەواڵسێ مانگە ئامێرەکان پەکیان کەوتوە؛ کۆمپانیایەک کێشە بۆ سەنتەری گورچیلەی کەلار دروستدەکات
-
زۆرترین بینراوەکان