دەنگ نێت
ئەگەرچی بڕیاربو رۆژانە تەنها (٦٠) مێگاوات کارەبا بە هێڵی نیشتمانی هەرێم لە گەرمیانەوە بدرێت بە دیالە، کەچی رێژەکە نزیکەی (١٠٠) مێگایە، ئەمەش کاریگەریی لەسەر کارەبای ناوچەی گەرمیان دروستکردوە.
چالاکوانانی کەمپینی داکۆکی لە باشکردنی دۆخی کارەبای نیشتمانی لە گەرمیان، لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایان کردوە، بەپێی پلان و گرێبەستی نێوان کارەبای عێراق و کۆمپانیای تۆرۆس ئارم کە کارەبا دەفرۆشێتە عێراق، دەبێت لە قۆناغی یەکەم تەنها بڕی (٦٠) مێگاوات کارەبا لە رێگەی هێڵی کارەبای نیشتمانیی گەرمیانەوە بدرێت بە پارێزگای دیالە، کەچی لە ئێستادا بڕی (١٠٠) مێگاوات کارەبا دەنێردرێت بۆ دیالە، کە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت بڕی (٤٠) مێگاوات کارەبای تۆڕی نیشتمانی کوردستان بە نایاسایی دەدرێت بە دیالە و کۆمپانیا پارەکەی دەبات.
ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ ئەو گواستنەوەیە بوەتە هۆکاری دابەزینی ڤۆڵتیەی کارەبای گەرمیان و لە (١٣٢) هەزار ڤۆلتیەوە هاتوەتە سەر (١١٥) هەزار ڤۆڵتیە.
ئەوەش رونکراوەتەوە کە بەپێی گرێبەستی نێوان وەزارەتی کارەبای عێراق و کۆمپانیای تۆرۆس ئارم، لە قۆناغی داهاتودا ئەو بڕە کارەبایەی کە کۆمپانیاکە بۆ عێراق دەینێرێت زیاد دەکرێت تاوەکو (٢٤٠) مێگاوات، ئەگەر ئەمە جێبەجێ بکرێت ئەوا دەبێتە گەورەترین مەترسی لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی گەرمیان و ڤۆڵتیەی کارەبای ناوچەکە دادەگرێت بۆ (١٠٦) هەزار ڤۆڵتییە و زیانێکی زۆر بە هاوڵاتیان دەگەیەنێت.
پێشتر رادیۆی دەنگ لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەدا کە کۆمپانیای تۆرۆس ئارم کە سەر بە قەیوان گروپە، بڕێک کارەبا کە لە وێستگەی بازیانەوە بەرهەمی دەهێنێنێت، لە رێگەی هێڵی کارەبای نیشتمانیی گەرمیانەوە دەگەیەنێتە دیالە، کێشەی ئەم پرۆژەیەش ئەوەیە کە دەبێتە هۆی دابەزینی ڤۆڵتیەی کارەبای نیشتمانیی لە گەرمیان و لەوکاتەشەوە کە پرۆژەکە دەستیپێکردوە، کارەبای گەرمیان و کەلار بەتایبەتی، نزیکەی (١٠) ڤۆڵتییە کەمیکردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەبارەی داشکاندنی ٢٠٪ـی کرێی خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان رونکردنەوە دەدرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان