دەنگ نێت
بۆ ماوه‌ى ساڵێك ده‌بێت وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌رێم بڕیاریداوە به دروستكردنى ٢٠ هه‌زار یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون بۆ كرێنشینان و كه‌مده‌رامه‌تان له‌و رێژه‌یه‌ش ١٥٠٠ یه‌كه‌ى به‌ر گه‌رمیان ده‌كه‌وێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا پرۆژه‌كه ده‌ستى پێنه‌كردوه، وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: پرۆژه‌كه ئه‌نجام نادرێت.
هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له‌و ٢٠ هه‌زار یه‌كه نیشتهجێبونهى كه به‌شێوه‌ى شوقه دروست ده‌كرێت له هه‌رێم ١٥٠٠ـی به‌ر گه‌رمیان ده‌كه‌وێت كه ٩٠٠ـی له قەزای كه‌لار و ٣٠٠ـی له قه‌زاى كفرى و ٣٠٠ـی دیکەشی له ناحیه‌ى رزگارى ده‌بێت.
وتیشى: زه‌وى بۆ پرۆژه‌كه ته‌رخان كراوه له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه، ته‌نانەت وه‌به‌رهێنیش داواكاریی پێشكه‌ش كردوه بۆ ئه‌نجامانى پرۆژه‌كه و كۆنوسمان بۆ كردوه و ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى وهبهرهێنانیشمان كردوه، بەڵام تائێستا جێبەجێ نەکراوە.
هۆکاری جێبەجێنەکردنەکەشی گەڕاندەوە بۆ سێ هۆکار؛ یەکەمیان به‌هۆى نه‌بونى بانكێك كه وه‌ك پشتگیریی بانكى بکات بۆ ئه‌و وهبهرهێنهى كه پرۆژه‌كه جێبه‌جێ ده‌كات، دوەمیشیان زۆریی ماوه‌ى دانه‌وه‌ى قیسته‌كان كه ١٥ ساڵه، سێیەمیشیان كه‌مى ئه‌و نرخهیە كه دانراوه بۆ دروستکردنی هه‌ر مه‌ترێك لە یەکەکان کە نزیكەی ٣٣٠ دۆلارە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی ١٣٣ فەرمانبەری گەرمیان بە نادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
-
هەواڵلەبارەی بونی ناوی دوبارەی سومەندبوانی وەرگرتنی زەوی فەرمانبەران شارەوانییەکانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبۆ پێدانی کارەبای نیشتیمانی گەرمیان کراوە بە ٣ زۆن
-
-
هەواڵهاوڵاتیەک: "بەمەبەست دو مناڵی خاوەنپێداویستیمان لە قوتابخانە دەرنەچێنراون"
-
زۆرترین بینراوەکان