دەنگ نێت
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان ئاشکرای دەکات بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماوە خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا لەسنورەکە زیادیکردوە بەجۆرێک گەشتوەتە دو ئەوەندەی ئەو بڕەی دەدرێت بە ناوچەکە.
ئالان ئەرکان، بە رادیۆی دەنگی وت: بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماوە، خواستی هاوڵاتییان بۆ بەکارهێنانی کارەبا بەرزبوەتەوە بۆ زیاتر لە ٢٥٠ مێگاوات، لەکاتێکدا بەشە کارەبای سنورەکە لەئێستادا ١٢٠ مێگاواتە.
ئاماژەی بەوەشکرد ئەم حاڵەتە هۆکاری کەمبونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبایە بەراورد بە چەند مانگی رابردو.
باسی لەوەشکرد: ئەو بڕە کارەبایەی دەدرێت بە ناوچەکە، بەپێی خشتە و بەشێوەیەکی یەکسان دابەشدەکرێت بەسەر هاوبەشانی کارەبادا.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گهرمیان: گرانبونى نرخى بهنزین له سهرچاوهى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان