دەنگ نێت
دوای ئەوەی لە سەربەناحیەی شێخ تەویلـی سەر بە کەلار شەش برا لەسەر زەویوزار بو بە کێشەیان و بەوهۆیەوە یەکێکیان گیانی لەدەستدا و دوانیان برینداربون، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیانیش دەڵێت: تاوەکو ئێستا سێ کەسی تر کە تۆمەتبارن لە روداوەکەدا، دەستگیرکراون.
ئێوارەی رۆژی ٥ـی ئەم مانگە، لەناحیەی شێخ تەویلـی سەر بە قەزای کەلار، ٦ برا لەسەر کێشەی زەویوزار بەشەڕهاتن، بەوهۆیەوە برایەک گیانی لەدەستدا و دوانی تریشیان برینداربون.
عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لەسەر ئەو روداوە ٥ کەس فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوە، ٣ لەو کەسانەش دەستگیر کراون.
دەشڵێت: دۆسیەکە بە کراوەی ماوەتەوە و لێکۆڵینەوە تێیدا بەردەوامە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان