دەنگ نێت
ئەگەرچی ئەمڕۆ دیارییکرابو بۆ پێدانی موچەی مانگی ٥ـی خانەنشینان، بەڵام خانەنشینانی هێزە ئەمنییەکان بێبەشکران لە وەرگرتنی موچە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، ئەمڕۆ کە بڕیاربو موچەی مانگی ٥ـی ٢٠٢٤ بە خانەنشینانی شارستانی بدرێت، بەڵام بانکەکانی سنوری گەرمیان موچەیان بەو خانەنشینانە نەداوە کە فەرمانبەری پۆلیس و ئاسایش و دەزگا ئەمنییەکان بون.
هەر بەپێی زانیارییەکان، پاساوی موچەنەدانەکەش بۆ ئەوەبوە کە لە بەغداوە فەرمانیان پێدراوە بۆ خەرج نەکردنی موچەکانیان.
هاوکات هەندێک خانەنشین کە موچەکەشیان پێدرابو، دواتر لێیان وەرگیراوەتەوە.
خانەنشینانی هێزە ئەمنییەکان لەنمونەی پۆلیس و هاتوچۆ و بەرگری شارستانی و ئاسایش، لە چوارچێوەی لیستی خانەنشینانی شارستانی موچە وەردەگرن و جیاوازن لە خانەنشینانی پێشمەرگە یان سەربازیی.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گهرمیان: گرانبونى نرخى بهنزین له سهرچاوهى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان