دەنگ نێت
به‌شێك له هاوڵاتیان له‌ناوچه‌كانى دیكه‌وه دێنه گه‌رمیان بۆ ده‌ركردنى مۆڵه‌تى شۆفێری، ئه‌مه‌ش گومانى دروستكردوه، به‌ڕێوبه‌رى هاتوچۆی گه‌رمیانیش ده‌ڵێت هۆكاره‌كه‌ى به‌هۆی ئاسانكارییه له‌م سنوره.
به‌پێی راپۆرتێكى یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، حاڵه‌تێك كه له گه‌رمیان مایه‌ى تێبینییه، هاتنى هاوڵاتى ناوچه‌كانى دیكه‌یه به‌مه‌به‌ستى ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى شۆفێریی، له‌كاتێكدا له‌ناوچه‌كانى خۆیاندا به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆ هه‌یه.
له‌باره‌ى ئه‌م حاڵه‌ته‌وه، به‌ڕێوبه‌رى هاتوچۆی گه‌رمیان، محسن مه‌نسور، ده‌ڵێت: ره‌نگه خه‌ڵك به‌هۆی ئه‌وه‌ى زو مامه‌ڵه‌كان ته‌واو دەبێت رو لێره بكه‌ن، چونكه سلێمانی پارێزگایەکی گەورەیە و رەنگە لەمانگێکدا 2 هه‌زار کەس تاقیکردنەوە بكه‌ن، به‌ڵام لای ئیمە 100 تا 150 كه‌س له‌مانگێكدا تاقیكردنه‌وه ده‌كه‌ن.
نه‌شیشارده‌وه هه‌ندێكجار ته‌كلیفیان لێده‌كرێت بۆ کەسێک کە دانیشتوی هەولێر یان سلێمانی بێت و له‌لای ئه‌وان مۆڵه‌ت ده‌ربكات، بەڵام وه‌كخۆی وتى ئه‌مه بە بەردەوامیی نیه".
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گه‌رمیان: گرانبونى نرخى به‌نزین له سه‌رچاوه‌ى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان