دەنگ نێت
دوای وەرگەڕانی تانکەرێک و گڕگرتنی لەدەربەندیخان، شۆفێرەکەی بە سەختی برینداربوە، هاوکات بەهۆی روداوەکەشەوە ئاو و کارەبای قەزاکە بڕاوە.
پشتیوان عابد، بەڕێوبەری بەڕێوبەرێتی هاتوچۆی دەربەندیخان، بە رادیۆی دەنگی وت: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، تانکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی لە پاش دەرچونی لە تونێلی دەربەندیخان بە ئاراستەی ناوشار، کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕا، بەوهۆیەوە تانکەرەکە گڕی گرت و ئاگرێکی گەورە ئەو دەوروبەرەی گرتەوە و زیانێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و رێژەیەکی زۆر دار و سەوزایی لەناو بردوە.
لەبارەی زیانی گیانیشەوە، وتی: تەنها شۆفێری تانکەرەکە لە روداوەکەدا برینداربوە و بەشێکی جەستەی سوتاوە و دۆخی ناجێگیرە.
ئاماژەی بەوەشدا روداوەکە ئاو و کارەبای دەربەندیخانی بڕیوە.
لەبارەی وەستانی هاتوچۆشەوە، وتی: ئێستا سایدێکی رێگاکەمان کردوەتەوە بۆ هاتن و رۆشتن بۆ ئۆتۆمبێلی بچوک، جگە لە تەنکەرەکان تەواوی بارهەڵگریش لەسەر شاخەوە دەڕۆن، تەنکەرەکانمان گلداوەتەوە و تا کاتژمێرێکی دیکە رێگەکە ئاسایی دەبێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گهرمیان: گرانبونى نرخى بهنزین له سهرچاوهى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان