دەنگ نێت
لەناحیەی شێخ تەویلـی سەر بە قەزای کەلار، ٦ برا لەسەر کێشەی زەویوزار بەشەڕهاتون، برایەک گیانی لەدەستداوە و دوانی تریشیان برینداربون.
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، عەلی جەمال، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: کێشەکە ئێوارەی ئەمڕۆ رویداوە و لەسەر زەویوزار بوە لەنێوان ٦ برادا کە بون بەدو گروپی یەکسانەوە.
وتیشی: شەڕ و گرژی کەوتوەتە نێوانیانەوە و تەقەیان کردوە، بەوهۆیەوە یەکێکیان کوژراوە و دوانیان بریندار بون.
ئاماژەی بەوەشکرد: لە ئێستادا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ۳ براکەی تریش دەرچوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان