
دەنگ نێت
سه‌رۆكایەتی زانكۆى پۆلیتەکنیکی گه‌رمیان پۆستى راگرى كۆلێژ و په‌یمانگاكانی به وه‌كاله‌ت و بەبێ بانگەواز و کێبڕکێ پڕدهكاتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە لەسەرجەم زانکۆکانی هەرێم پۆستەکان بە کێبڕکێ و سیڤی پڕ دەکرێنەوە، سەرۆکی زانکۆکەش دەڵێت: کارەکە بە وەکالەتە.
د.چیا محه‌مه‌د، سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیتەکنیکی گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: كۆى پۆسته‌كان له زانكۆكه‌دا نوێن و ئه‌وه نیه بڵێین گۆڕانكارییان تێدابكه‌ین و یه‌كێك لابده‌ین و یه‌كێكی دیکە له شوێنه‌كه‌ى دابنێین، چونكه هه‌یكه‌لیه‌ى زانكۆكه نوێیه، بۆیه له ئێستادا ٤ راگرى كۆلێژ و په‌یمانگامان هه‌یه له‌گه‌ڵ ٢ یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ پێویسته پڕبكرێنه‌وه، ئه‌گه‌رچى یه‌كێك له یاریدهدهرهكانمان به وه‌كاله‌ت پڕكردوه‌ته‌وه.
ده‌شڵێت: له ئێستادا ده‌مانه‌وێت پۆسته‌كان به وه‌كاله‌ت پڕبكه‌ینه‌وه تاوه‌كو ده‌رفه‌تێكى گونجاو ده‌بێت كه به راگه‌یاندن و وه‌رگرتنى سیڤى به‌پێى یاسا و رێنماییه‌كان پڕى ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ماوه‌ى ٤ ساڵ.
سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان هۆکاری ئەوەی نەخستەڕو کە بۆچی لە بری بانگەواز، بە شێوەیەکی راستەوخۆ و بە وەکالەت پۆستەکان پڕدەکەنەوە.
لەبارەی شێوازی دیاریکردنی کەسەکان بۆ ئەو پۆستانە، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان وتی: بەپێی یاسا و رێنماییەکان سەرۆکی زانکۆ سێ کەس دیاری دەکات و سیڤیان دەنێرێت بۆ وەزارەت و دواتر ئەوان بڕیاری لەسەر دەدەن کە کەسێک بە وەکالەت پۆستەکە بەرێوە ببات تاوەکو بانگەواز بۆ پۆستەکە دەکرێت و سیڤی وەردەگیرێت.
باسی لەوەشکرد بۆ دیارییکردنی ئەو کەسانەش کۆمەڵێک مەرج هەیە، لەوانە: بۆ راگری پەیمانگا نابێت ناونیشانی زانستی لە مامۆستا کەمتر بێت و بۆ راگری کۆلێژ نابێت ناونیشای زانستی لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر کەمتربێت.
ئەم هەنگاوەش لەکاتێکدایە کە لەسەرجەم زانکۆکانی هەرێم، بۆ پڕکردنەوەی پۆستی راگر و یاریدەدەرانی زانکۆکان بانگەواز دەکرێت و بە کێبڕکێ و پڕکردنەوەی فۆرم و پێشکەشکردنی سیڤی و دواتر ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵیان، کەسەکان دیاریی دەکرێن.
- دوایین بابەتەکان
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك له‌باره‌ى وشکەساڵی له گه‌رمیان و هه‌وڵی حکومەت بۆ کەمکردنەوەی لێکەوتەکانی
-
-
هەواڵسەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: هیچ لەیەک تێگەیشتنێک لەگەڵ بەغدا نییە بۆ پرسی موچە
-
-
هەواڵبازنهى بایكۆتكردن له گه‌رمیان تا دێت فراونتر ده‌بێت
-
-
هەواڵئهو بڕه كاره‌با زیادهیەی ده‌درا به گه‌رمیان ئه‌مساڵ نادرێت
-
-
راپۆرتئێران چۆن توانی "قوبە ئاسنینەکەی ئیسرائیل" ببڕێت؟
-
زۆرترین بینراوەکان