دەنگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى سایلۆى گه‌رمیان داوا له جوتیاران ده‌كات سه‌ربه‌خۆیانه ئۆتۆمبێله‌كانیان نه‌هێننه به‌رده‌م سایلۆ، چونكه بەوتەی خۆی له‌گه‌ڵ بەڕێوبەرایەتی كشتو‌كاڵى گه‌رمیان رێکارێکی نوێیان گرتوەتەبەر.
كاروان ره‌ئوف، به‌ڕێوبه‌رى سایلۆى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: له‌گه‌ڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی كشتو‌كاڵى گه‌رمیان ئالیهتێكمان گرتوه‌ته‌به‌ر بۆ وه‌رگرتنى پرۆسه‌ى گه‌نمى ئه‌مساڵ كه جوتیاران راسته‌وخۆ ئۆتۆمبێلى گه‌نمه‌كانیان نه‌هێننه به‌رده‌م سایلۆ تاوه‌كو ئاگادارده‌كرێنه‌وه له‌لایه‌ن كشتوكاڵه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى جوتیاران پاره‌ى زیاترى مانه‌وه‌ى ئۆتۆمبێله‌كان نه‌ده‌ن.
ده‌شڵێت: رۆژانه ده‌توانین ته‌نها ٤٠ بۆ ٤٢ ئۆتۆمبێل بخه‌ینه‌ڕێ كه بەرهەمی نزیكه‌ى ١٠٠ جوتیار ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى قهرهباڵەغیش دروستنه‌بێت پێویسته جوتیاران چاوه‌ڕوانى كشتوكاڵ بن له ئاگاداركردنه‌وه‌یان و دواتر ده‌توانن گه‌نمه‌كانیان بهێنن.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: تاوه‌كو ئێستا پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نم ده‌ستى پێنه‌كردوه و چاوه‌ڕوانى به‌غدادین.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گه‌رمیان: گرانبونى نرخى به‌نزین له سه‌رچاوه‌ى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان