دەنگ نێت
دوای تێپەڕبونی سێ ساڵ ئەو جوتیارانە قەرەبو کرانەوە کە زەوییەکانیان بهسهر زیندانیانى سیاسى دا لە کەلار دابەشکراوە، سەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی جوتیارانیش دەڵێت: چاوەڕوان دەکرێت باخەکان لاببرێن و زەوییەکان دابەش بکرێن.
له نیسانى ۲۰۲۱، حكومهتى ههرێم بڕیاریدا به پێدانى زهوی به كهسوكارى ئهنفال و زیندانیانى سیاسی له كهلار به شێوهى ههوایی لهسهر روبهری ٦١٨ دۆنم زهوی كشتوكاڵی كه بڕیار بو زەویە کشتوکاڵییەکە بکرێت به زهوی نیشتهجێبون.
سەرەتای مانگی ۹ـی ساڵی رابردو لیژنەک دروستکرا بۆ قەرەبوی جوتیارەکان بە رێژەی ۳٪، ژمارەی جوتیارەکانیش نزیکەی ٤۰ جوتیار بون، بەڵام کە زەوییەکان کڕین و فرۆشتنی پێوەکراوە، ژمارەیان چوەتە نزیکەی ۱۰۰ کەس.
جەلال ئەحمەد، سەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی جوتیارانی کوردستان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: جوتیارەکان قەرەبویان وەرگرتوە و تەواو بوە و هیچ کێشەیەکی تێدا نەماوە، بەڵام جاری واهەیە ماڵێک یان دوان لەبیر چوە، ئەوە نابێت بەکێشە و قەرەبو وەردەگرنەوە و رێکدەکرێنەوە.
وتیشی: هەنگاوی دواتر ئەوەیە باخەکان لادەبرێن و زەویییەکان هێڵکاریی دەکرێن و هەر کەسێک دەچێتە سەر زەوی خۆی ئیتر هەم جوتیارەکان کە قەرەبویان وەرگرتوە و هەم کەسوکاری ئەنفالکراوانیش.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گهرمیان: گرانبونى نرخى بهنزین له سهرچاوهى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان