دەنگ نێت
پزیشکێکی ڤێتەرنەری لە گەرمیان هۆکاری مردنی بەلێشاوی ماسییەکانی گەرمیان لە توێژینەوەیەکدا ئاشکرا دەکات و دەڵێت: بەهۆی نەخۆشیەکەوە بوە کە زیانێکی زۆری لە پرۆژەکانی ماسی داوە.
د. دیار ئەکبەر، پزیشکی ڤێتەرنەری لە گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: توێژینەوەیەکمان لە گۆڤاری ئاستبەرز و بەناوبانگی ئەمریکی "پڵۆس وەن" بڵاوکردوەتەوە و بۆ یەکەمجار دەیسەلمێنێت نەخۆشییەکی ڤایرۆسی توشی ماسی دەبێت و نیشانەکانی لەسەر پێستی ماسییەکان دەردەکەوێت و رەنگیان ناشرین دەکات و دواتر ماسییەکان دەمرن.
وتیشی: ئێمە دو ساڵە سەرقاڵی ئەنجامدانی توێژینەوەین لە گەرمیان و ئەم نەخۆشییە بونی هەیە لە ناوچەکەدا بەتایبەت و کوردستان بەگشتی و هۆکاری مردنی ژمارەیەکی زۆری ماسی بوە لە ساڵانی رابردودا.
بەپێی وتەی ئەو پزیشکە، نەخۆشی KHVD ماوەی دوساڵ زیاترە نیشانەکانی بەدییدەکرێت لە ناو پرۆژەکانی ماسیدا لە گەرمیان و زیانێکی زۆری داوە لەو پرۆژانە، بەڵام ئەوەشی خستەڕو کە ئەم نەخۆشییە ناگوازرێتەوە و هاوبەش نیە لەگەڵ مرۆڤ.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گهرمیان: گرانبونى نرخى بهنزین له سهرچاوهى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان