دەنگ نێت
بڕیار بو تا کۆتایی ئەمساڵ ۲٤ لە گەرمیان کارەبایان بۆ رابکێشرێت، وتەبێژی کارەبای گەرمیان رونیدەکاتەوە کە پرۆژەکە تەواو بو تەنها ئەو گوندانە دەمێنێت کە لە ناوچە کێشە لەسەرەکانن و چۆڵکراون.
مانگی ۱۰ـی ساڵی ۲۰۲۳ بڕی ۳ ملیار و پێنجسەد ملیۆن دینار تەرخانکرا بۆ راکێشانی کارەبا بۆ ۲٤ گوند لە سنوری ئیدارەی گەرمیان و ئێستا لە قۆناغی جێبەجێکردندایە.
ئالان ئەرکان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لەو ۲٤ گوندەی کە کارەبایان بۆ رانەکێشرابو، لە ئێستادا ۱۰ گوندیان کاریان تێدا دەکرێت و ستونی کارەبا و تەلیان بۆ راکێشراوە، تەنها بەستنی بگۆڕەکانی "محەویلە" و وردەکارییەکانی ماوە.
وتیشی: ماوە پرۆژەکە ساڵێکە و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ تەواو بکرێت، لەئەگەری تەواوبونیشیدا تەنها ئەو گوندانە بەبێ کارەبا دەمێننەوە کە چۆڵکراون و نزیک بە سنوری دەسەڵاتی داعش بون لە ناوچە کێشە لەسەرەکان.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گهرمیان: گرانبونى نرخى بهنزین له سهرچاوهى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان