دەنگ نێت
دواى سێ ساڵ له دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر كه‌سوكارى زیندانیانى سیاسى له كه‌لار به‌شێوه‌ى هه‌وایی له ئێستادا رێكاره‌كان گه‌شتوه به كۆتاى و قه‌ره‌بوى جوتیاره‌كان دیاریكراوه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا تیروپشك بۆ ئه‌و جوتیارانه بكرێت كه قه‌ره‌بو ده‌كرێنه‌وه.
له نیسانى ۲۰۲۱، حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا به پێدانى زه‌وی به كه‌سوكارى ئه‌نفال و زیندانیانى سیاسی له كه‌لار به شێوه‌ى هه‌وایی له‌سه‌ر روبه‌ری ٦١٨ دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی كه بڕیار بو زەویە کشتوکاڵییەکە بکرێت به زه‌وی نیشته‌جێبون.
به‌پێى زانیارییه‌كانى رادیۆى ده‌نگ، قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى ئه‌و جوتیارانه دیاریكراوه و كۆنوسى تایبه‌تیان بۆ كراوه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا تیروپشكى قه‌ره‌بوكردنه‌وه بۆ ئه‌و جوتیاران بكرێت كه زه‌وییه کشتوکاڵییەكانیان به‌ر ئه‌و زه‌ویانه كه‌وتوه كه ده‌درێت به‌كه‌سوكارى زیندانیانى سیاسى و ئه‌نفالكراوانى كه‌لار، كه ژماره‌یان 40 جوتیاره.
رادیۆى ده‌نگ بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر، په‌یوه‌ندى به ئه‌كره‌م ساڵه‌ح، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاى كه‌لاره‌وه كرد، بەڵام په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى به‌رده‌ست نه‌بو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەبارەی داشکاندنی ٢٠٪ـی کرێی خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان رونکردنەوە دەدرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان