دەنگ نێت
قایمقامیەتی قەزای کەلار هیچ هەواڵ و زانیارییەک لەبارەی سزادان و لێپێچینەوە لەو کارگە شیرەمەنییە بڵاوناکاتەوە کە چەندین تەن بەرهەم و مادەی خراپ و بەسەرچوی تێدا گیرا.
رادیۆی دەنگ نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەواڵێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتوە: بەهۆی "بونی کەموکورتی و جێبەجێنەکردنی رێنمایی تەندروستی و بونی مادە و بەرهەمی بەسەرچو تیایدا"، فەرمانی راگرتنی کارەکانی کارگەی ماست و شیرەمەنی"مرواری فارم" لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیانەوە دەرچوە. بەدوای ئەو هەواڵەشدا تەندروستی گەرمیان راگەیەنراوێکی لەسەر روداوەکە بڵاوکردەوە.
بەڵام ئەوەی لەم روداوەدا بێدەنگ بو، قایمقامیەتی قەزای کەلار بو، کە هیچ بڵاوکراوە و زانیارییەکی بڵاونەکردوەتەوە لەوەی هیچ لێپێچینەوەیەکی لە کارگەکە کردبێت.
بەپێی بەدواداچونێکی رادیۆی دەنگ، پەیجی قایمقامیەتی قەزای کەلار، لەماوەی ئەم مانگەدا ٤ پۆستی کردوە لەسەر بەسەرکردنەوەی لیژنەکانیان بۆ ناو بازاڕ و سزادانی سەرپێچیکاران، کەچی لەسەر روداوی دەستبەسەردا گرتنی چەندین تەن بەرهەم و مادەی خراپ و بەسەرچو لە کارگە شیرەمەنییەکەدا، تائێستا (کاتژمێر ٨:٥٠ـی ئێوارە) هیچ پۆستێکی بڵاونەکردوەتەوە، لەکاتێکدا قەبارەی ئەو مادانەی لە کارگەکەدا گیراون زۆر گەورەترن لەوانەی لەم مانگەدا لە دوکان و شوێنکارەکان دەستیان بەسەردا گیراوە.
رادیۆی دەنگ لەمبارەیەوە چەند جارێک پەیوەندی بە قایمقامی قەزای کەلار- شەهاب ئەحمەدەوە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکانی نەدایەوە.
هاوکات ئەو لایەنەشی کە سزای کارگەکەی داوە و کارەکانی راگرتوە، بەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان بوە، لەکاتێکدا واباوە کە لەلایەن قایمقامیەتی کەلارەوە سزای سەرپێچییکاران دەدرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵقایمقامی کەلار: ئامادەکاریی پێویستمان بۆ لافاو کردوە و تائێستا دۆخەکە باشە
-
-
هەواڵلەکەلار ژنێک ئەندامی نێرینەی مێردەکەی بڕی
-
-
هەواڵباوەنوریش ئامێری راکێشانی پارەی تیا نییە
-
-
هەواڵلەگەرمیان دهست به دابهشكردنى زهوى دهكرێت
-
-
هەواڵسێ مانگە ئامێرەکان پەکیان کەوتوە؛ کۆمپانیایەک کێشە بۆ سەنتەری گورچیلەی کەلار دروستدەکات
-
زۆرترین بینراوەکان