دەنگ نێت
بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، هەمو دەرمان و پێداویستیەکی پزیشکیی بێ پشکنین و رەزامەندی کوالێتی کۆنترۆڵ، بە دەرمانی نایاسایی و قاچاغ دادەنرێت، سەرۆکی لیژنەی هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای کەلاریش: چاوەڕێین نوسراومان بۆ بکرێت.
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندوە: هەر دەرمان و پێداویستییەکی پزیشکیی بەبێ پشکنین و رەزامەندی کوالێتی کۆنترۆڵ بێت، بە دەرمانی نایاسایی و قاچاخ دادەنرێت و مامەڵەی تاوانی لەگەڵدا دەکرێت.
پشتیوان حەسەن، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای کەلار، بە رادیۆی دەنگی وت: بەڵێ ئاگاداری ئەو بڕیارەین، بەڵام بە فەرمیی بەدەستمان نەگەیشتوە و چاوەڕێین نوسراومان پێبگات.
دەشڵێت: هەرکات نوسراومان بەدەست گەیشت و ناوەڕۆک و داواکاریەکانیمان بینی، لیژنەکانمان دەست دەکەن بە لێکۆڵینەوە و چاودێریی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵقایمقامی کەلار: ئامادەکاریی پێویستمان بۆ لافاو کردوە و تائێستا دۆخەکە باشە
-
-
هەواڵلەکەلار ژنێک ئەندامی نێرینەی مێردەکەی بڕی
-
-
هەواڵباوەنوریش ئامێری راکێشانی پارەی تیا نییە
-
-
هەواڵلەگەرمیان دهست به دابهشكردنى زهوى دهكرێت
-
-
هەواڵسێ مانگە ئامێرەکان پەکیان کەوتوە؛ کۆمپانیایەک کێشە بۆ سەنتەری گورچیلەی کەلار دروستدەکات
-
زۆرترین بینراوەکان