دەنگ نێت
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ شۆفێرانى بارهه‌ڵگر رێگه‌ى چونەژورەوەی قەزای ده‌ربه‌ندیخانیان بە دیوی کەلاردا داخست، له‌ئێستادا رێگاکە كراوه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌و شۆفێرانه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر كێشه‌كه‌مان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت رۆژى یه‌كشه‌مه رێگه‌كه داده‌خه‌ینه‌وه.
شوان سابر، شوفێرى بارهه‌ڵگر له مهزرى پشته بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: هۆكارى گردبونهوهكهمان و داخستنى رێگه‌ى ده‌ربه‌ندیخان، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه بردنى بار له سلێمایهوه بۆ هه‌ولێر له كۆى 6 بۆ 7 رێگه ته‌نها یه‌ك دانه‌مان به‌ڕودا كراوه‌ته‌وه كه ئه‌ویش (هیران و نازه‌نینه) ئه‌مه‌ش كێشه‌ى بۆ دروستكردوین و قورسه.
ده‌شڵێت: له سنورى ناوچه‌ى سه‌وزه‌وه لێمان داخراوه ئه‌گه‌رنا له سنورى ناچه‌ى زه‌رد هیچ كێشیه‌ك نیه و داخڵ ئه‌بین و دێین.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: له ئێستادا مانگرتنەکەمان بە کاتیی شکاندوە و رێگه‌ی هاتوچۆی دەروازەی دەربەندیخانمان كردوه‌ته‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌رپرسانى یه‌كێتى هاتونه‌ته سه‌ر خه‌ت کێشەکەمان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رى نه‌كه‌ن ئه‌وه له رۆژى یهكشەمەوه دوبارە ده‌ست ده‌كه‌ین به گردبونه‌وه و داخستنى رێگه‌كه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان