دەنگ نێت
پرۆژەیەکی نیشتەجێبون لە گەرمیان ریکلام دەکات کە بەشێک لە شوێن خانوەکان وەکو زەوی بفرۆشێت، بەڕێوبەری ئەو کۆمپانیایەی خاوەندارێتی پرۆژەکە دەکات ئاماژە بەوەدەکات: لەپێناو هاوڵاتیان ئەو کارە دەکەین.
پرۆژهى یهكهى نیشتهجێبونى شاری شکۆ لەسەر رێگای کەلارـ رزگارییە و لهلایهن كۆمپانیاى دهشتى بهرلوتهوه ئهنجام دهدرێت، له سهر روبهرى نزیكهى ۳۰۰ دۆنم زهوى دروست دهكرێت و خۆی دەبینێتەوە لە ۱۲٥۰ یەکە.
بورهان عەلی، بەڕێوبەری کارگێڕی کۆمپانیانی دەشتی بەرلوت بۆ رادیۆی دەنگ وتی: خەڵکێکی وا هەیە حەز دەکات زەوی یەکە بکڕێت و خۆی خانوەکە دروست بکات، بۆیە بەشێکی پرۆژەکە بە زەوی دەفرۆشین.
وتیشی: ئەو کەسەی زەویەکە دەکڕێت، ناهێڵین دیزاینی پرۆژەکە تێکبدات، خۆمان چاودێر دەبین بەسەریەوە، چونکە دەبێت روکاری "واجیهەی" خانوەکە وەکو ئەو روکارە بێت کە ئێمە بۆ یەکەکان کردومانە.
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی کە کۆمپانیاکە پارەی پێنییە خانو دروست بکات بۆیە دەستیکردوە بە فرۆشتنی زەوی، بەڕێوبەری کارگێری کۆمپانیاکە دەڵێت: شتی وانییە، سەرماییەیەکی زۆر لەبەردەستی کۆمپانیاکەیە.
بەپێی ئامارێکی کۆمپانیای دەشتی بەرلوت، پرۆژەی نیشتەجێبونی شاری شکۆ لە ئێستادا نزیکەی ٦۰۰ خانوی لێفرۆشراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵقایمقامی کەلار: ئامادەکاریی پێویستمان بۆ لافاو کردوە و تائێستا دۆخەکە باشە
-
-
هەواڵلەکەلار ژنێک ئەندامی نێرینەی مێردەکەی بڕی
-
-
هەواڵباوەنوریش ئامێری راکێشانی پارەی تیا نییە
-
-
هەواڵلەگەرمیان دهست به دابهشكردنى زهوى دهكرێت
-
-
هەواڵسێ مانگە ئامێرەکان پەکیان کەوتوە؛ کۆمپانیایەک کێشە بۆ سەنتەری گورچیلەی کەلار دروستدەکات
-
زۆرترین بینراوەکان