دەنگ نێت
نزیکەی ٦ کاتژمێرە رێگای کەلارـ دەربەندیخان ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ دروست بوە بەهۆی مانگرتنی بارهەڵگرانەوە، بەڕێوبەری هاتوچۆی دەربەندیخانیش دەڵێت: فشار و قەرەباڵهغییەکی زۆر لەسەر قهزاى دەربەندیخان دروست بوە.
شۆفێرانی بارهەڵگر نزیکەی ٦ کاتژمێرە لە سەرەتای داخلبونی دەربەندیخان بەدیوی کەلاردا و بەدرێژی سەروی کیلۆمەترێک ئۆتۆمبێلهكانیان راوهستاندوه، ئەوەش بەهۆی ئەوەی رێگایان پێنادرێت داخلی شاری هەولێر ببن.
موقەدەم پشتیوان عابد، بەڕێوبەری هاتوچۆی دەربەندیخان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لە نیوەڕۆوە ژمارەیەکی زۆر بارهەڵگر مانیان گرتوە بەهۆکاری ئەوەی رێگایان نادەن بڕۆنە هەولێر و گرفتیان بۆ دروست دەکرێت، فشار و قەرەباڵهغییەکی زۆر لەسەر قهزاى دەربەندیخان دروست بوە.
وتیشی: ناکرێت لە هەولێر رێگات لێبگیرێت و لە دەربەندیخان رێگا بگریت، ئەمە هیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێت، لە نیوەڕۆە بەقەسەی خۆش ویستومان قەناعەتیان پێبکەین کە گردبونەوەکە لە دەربەندیخان لابەن و بیبەنە ئەو شوێنانەی کە نزیکن لەو شوێنەی رێگریان لێدەکرێت، بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبوە.
باسی لەوەشکرد: دەربەندیخان پڕ بوە لە گەڵابە و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، ئێستا ئەمبوڵانسێک لەکەلارەوە بێت بۆ سلێمانی چۆن بڕوات؟
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی ١٣٣ فەرمانبەری گەرمیان بە نادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
-
هەواڵلەبارەی بونی ناوی دوبارەی سومەندبوانی وەرگرتنی زەوی فەرمانبەران شارەوانییەکانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبۆ پێدانی کارەبای نیشتیمانی گەرمیان کراوە بە ٣ زۆن
-
-
هەواڵهاوڵاتیەک: "بەمەبەست دو مناڵی خاوەنپێداویستیمان لە قوتابخانە دەرنەچێنراون"
-
زۆرترین بینراوەکان