ده‌نگ نێت
جارێكى تر كاركردن له رێگه‌ى كه‌لار- ده‌ربه‌ندیخان دهستیپێكردوهتهوه و بهڕێوبەرى رێگاوبانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: له هه‌مو بڕگه‌كان كارده‌كرێت و له %71ـى كاره‌كانى ته‌واو بوه.
عه‌دنان خه‌لیل، به‌ڕێوبه‌رى به‌رێوبه‌رایه‌تى رێگاوبانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: كاركردن له پرۆژەی دوسایدکردنی رێگه‌ی کەلار- سلێمانی له 20ـى 4ـى ئه‌مساڵه‌وه دهستیپێكردوهتهوه و له كۆى بڕگه‌كانى پرۆژه‌كه‌دا كار ده‌كرێت.
ده‌شڵێت: له ئێستادا له كۆى پرۆژه‌كه %71ـى كاره‌كانى ته‌واو بوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى رادیۆی ده‌نگ، پرۆژه‌كه مانگانه 2 ملیار دینارى له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ خه‌رج ده‌كرا، له پاش سه‌ردانى قوباد تاڵه‌بانى- جێگری سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ گه‌رمیان، بڕیاریداوه بكرێت به 3 ملیار، هاوكات له پاره‌ى به‌خشینی كۆمپانیاكانى خاوه‌ن پرۆژه‌ى نیشته‌جێبون له كه‌لار، سه‌روى 10 ملیار دینار پاره بۆ پرۆژه‌كه ته‌رخانكراوه.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى تا چه‌ند حكومه‌ت بودجه‌ى بۆ پرۆژه‌كه ته‌رخان كردوه، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى رێگاوبانى گه‌رمیان ئاماده نه‌بو زانیاریی له‌وباره‌یه‌وه بخاته‌ڕو، به‌ڵام وه‌كخۆی وتى: "حكومه‌تیش پاره‌ى بۆ ته‌رخان كردوه".
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گه‌رمیان: گرانبونى نرخى به‌نزین له سه‌رچاوه‌ى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان