دەنگ نێت
دواى ئه‌وه‌ى شاره‌وانى كه‌لار له‌ماوه‌كانى رابردو رایگه‌یاند بەمنزیكانە به‌رزه پرده‌كه‌ى نێوان كه‌لار- رزگاریی ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌رپرسى پرۆژه‌كانی شارەوانیش ده‌ڵێت: ٩٥٪ـی كاره‌كانى پرۆژەکە ته‌واو بوه و ته‌نها هێڵکاریی ماوه.
دلێر حه‌سه‌ن، به‌رپرسى به‌شى پرۆژه‌كان له شاره‌وانى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: كاره‌كانى ئه‌و به‌رزه پرده گه‌شتوه‌ته كۆتایی و ٩٥٪ـی كاره‌كانى ته‌واو بوه ته‌نها هێڵكاریی ماوه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمپانیا بە بڕی نزیكه‌ى ٨٠٠ ملیۆن دینار كارى كردوه هیچى بۆ خه‌رج نه‌كراوه، بۆیه شاره‌وانى كه‌لار له هه‌وڵدایه له هه‌ر بودجه‌یه‌كى خۆبه‌خش كه بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانى ناو شار ته‌رخان ده‌كرێت، بۆ ئه‌و کۆمپانیایە خه‌رجى بكات.
مەبەست لە پرۆژەی خۆبەخش، ئەو پرۆژانەی وەبەرهێنانە کە لە سنورەکەدا زەوییان بۆ دابین دەکرێت و لەبەرامبەردا بڕێک پارە دەدەن بە شارەوانی بۆ ئەنجامدانی پرۆژە.
بەرزە پردەکەش لە بنەڕەتدا لەپارەی وەبەرهێنەرێک دەست بە دروستکردنی کرا لەبەرامبەر پێدانی زەویەک پێی لەناوبازاڕی کەلار بۆ دروستکردنی مۆڵێک، بەڵام بەهۆی گرانبونی نرخی کەرەستەکان و زیادبونی تێچونەوە، ئەو پارەیە بەشی تەواوکردنی پردەکەی نەکرد، شارەوانی دەیەوێت لە پارەی پرۆژەی دیکەی وەبەرهێنان گوژمەیەک بۆ تەواوکردنی پردەکە دابنێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی ١٣٣ فەرمانبەری گەرمیان بە نادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
-
هەواڵلەبارەی بونی ناوی دوبارەی سومەندبوانی وەرگرتنی زەوی فەرمانبەران شارەوانییەکانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبۆ پێدانی کارەبای نیشتیمانی گەرمیان کراوە بە ٣ زۆن
-
-
هەواڵهاوڵاتیەک: "بەمەبەست دو مناڵی خاوەنپێداویستیمان لە قوتابخانە دەرنەچێنراون"
-
زۆرترین بینراوەکان