دەنگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى سایلۆى گه‌رمیان ئاماژە بەوەدەکات: هه‌مو ئاماده‌كارییه‌كیان كردوه بۆ وه‌رگرتنى دانەوێڵە، بەڵام ناتوانن لە سایلۆدا دانەوێڵەکان خەزن بکەن، بەڵکو لە پەنکەرەکاندا دایاندەنێن کە ئەوانیش سنوردارن.
كاروان رەئوف، به‌ڕێوبه‌رى سایلۆى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: هه‌مو ئاماده‌كارییه‌كمان كردوه له روى كارمه‌ند و شوێنەوە، بۆ وه‌رگرتنى بەرهەمی گه‌نم و جۆی ئه‌مساڵ.
ده‌شڵێت: ئه‌و دانەوێڵەیەی كه وه‌ریده‌گرین له پهنكهرهكان داى ده‌نێین، چونكه به‌هۆى نه‌بونى كارمه‌نده‌وه نه‌مانتوانیوه سایلۆكه بخه‌ینه كاره‌وه، ئه‌و پهنكهرانهش توانای وه‌رگرتنى ٣٦ هه‌زار تۆن دانەوێڵەیان هه‌یه كه دڵنیاین ئه‌مساڵ رێژه‌كه زۆر لەوە زیاتره.
وتیشى: تاوه‌كو ئێستا سایلۆكه كار پێنه‌كراوه به‌هۆى نه‌بونى فه‌رمانبه‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت كار به سایلۆكه بكه‌ین، ئه‌وه پێویستمان به ٧٠ كارمه‌ند ده‌بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان