
دەنگ نێت
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت: لەو کارگەیەی کە هەفتەی رابردو لە نزیک دەربەندیخان دەستی بەسەردا گیرا، دەستیانگرتوە بەسەر 150 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا.
لە چەند شەوی ڕابردوودا، هێزێکی هاوبەشی ئاسایشی نیشتمانی عێراق و دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی لە گوندی ئاوباری نزیک قەزای دەربەندیخان دەستیان بەسەر کارگەیەکی مادەی هۆشبەردا گرت.
عەمید میقداد میری، بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە: لە سەربنەمای ئەو زانیاریانەی کە لە سوریاوە پێماندراوە، کارگەکەمان لەناوبردوە و چوار کەسیشمان دەستگیرکردووە.
کارگەکە لە نێو کێڵگەیەکی پەلەوەردا بووە و بەپێی وتەی بەرپرسانی عێراق، کارگەی بەرهەمێنانی کریستاڵ بوە، کە بەنهێنی کریستاڵ لەو کارگەیە بەرهەمهێنراوە و رەوانەی وڵاتان و ناوچەکانی عێراق کراوە.
سەرچاوەیەکی حکومی بەرپرس و ئاگادار کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە: خاوەن کێڵگەکە کە کارگەکەی تێدابوە لەگەڵ سێ کەسی نزیکی دەستگیرکراون، خاوەن کێڵگەکە لیوایەکی پێشمەرگەی خانەنیشینە.
وتیشی: کارگەکە سەرەتا لەلایەن چەند کەسێکی سورییەوە بە ناوی کارگەی شامپۆوە دانراوە، یەکێک لەو کەسە سورییانە بە ناوی ئەبو رێکان لە وڵاتەکەی خۆی دەستگیرکراوە و زانیاری لەبارەی کارگەکەوە داوەتە دەزگای هەواڵگیری سوریا، ئەوانیش عێراقییان ئاگادارکردوەتەوە و دواجار هێز نێردراوەتە سەر کارگەکە.
بەپێی وتەی سەرچاوەکە، کەلوپەلی کارگەکە بۆ بەغدا گواستراوەتەوە و چوار دەستگیرکراوەکەش لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانییەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارهوانیهكانى گهمیان: كهس داواكارى پێشكهش ناكات بۆ پۆستى شارهوانى باوهنور
-
-
راپۆرتبەرهەمە کوردەوارییەکان؛ لە پیشەیەکی کۆنەوە بۆ سەرچاوەیەکی بژێوی ژنان
-
-
هەواڵرێژهیهكی مهترسیدار.. رۆژانه له كهلار 20 ههزار مهتر سێجا ئاو بهفیڕۆ دهدرێت
-
-
هەواڵدواى بڕیارهكهى قایمقامیهت هێشتا فهرمانى پێكهێنانى هێڵی گواستنهوهی پرۆژه نوێیهكانى كهلار دهرنهچوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری یەکێک لە دێرینترین ئامادەییەکانی کەلار دەستلەکاردەکێشێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان