دەنگ نێت
به‌هۆى زۆریی رێژه‌ى بارانبارین و به‌ردانه‌وه‌ى ئاوى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخانەوە، بۆ ماوه‌ى ٣ رۆژه دانیشوانى ناحیه‌ى باوه‌نور بێ‌ئاو بون، بەڕێوبەرایەتی ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: کێشەکە چارەسەر نەکراوە، چونکە هیچ به‌دیلێك نییە.
سالار عه‌زیز، به‌رپرسى به‌شى راگه‌یاندنى به‌رێوبه‌رایه‌تى ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان، بۆ رادیۆ ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: بۆماوه‌ى ٣ رۆژه به‌هۆى ئه‌و رێژه بارانبارییهنهى سنورى گه‌رمیانى گرته‌وه له‌گه‌ڵ به‌ردانه‌وه‌ى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان، دانیشتوانى ناحیه‌ى باوه‌نور بێ‌ئاو بون، چونكه ئه‌و بیره‌ى كه پشتمان پێده‌به‌ست له روبارى سیروانه‌وه بۆ ئاوى خواردنه‌وه‌ى ماڵان ئاو دایپۆشیوه.
ده‌شڵێت: وه‌ك چاره‌سه‌ر له ئێستادا هیچ به‌دیلێك نیه بۆ ئه‌و بابه‌ته، چونكه ناحیه‌كه ناتوانرێت بیرى ئیرتیوازی تێدا هه‌ڵبكه‌ندرێت، ته‌نها به‌دیل و چارەسەر دروستكردنى پاڵاوگه‌یه، بەڵام ئەویش چه‌ندین ساڵه بڕیارى له‌سه‌ر دراوه، کەچی بەکاریگەری قەیرانی دارایی و نەبونی نەختینە دروست نه‌كراوه.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گه‌رمیان: گرانبونى نرخى به‌نزین له سه‌رچاوه‌ى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان