دەنگ نێت
تاوهكو ئێستا لە کەلار سزادانی ئەو مامۆستایانە هەڵنەوەشاوەتەوە کە بەهۆی خەرجنەکردنی موچەوە بایکۆتیان کردبو، ئەندامێکی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازییش دەڵێت: دەیانەوێت لە رێگەی حزبەوە داوا بکەین هەڵبوەشێتەوە.
بەپێی ئامارێکی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی له کەلار، لهسهروبهندی خۆپیشاندانی مامۆستایان دژ بە خەرجنەکردنی موچەکانیان، 50 مامۆستا گواستنەوەی زۆرەملێیان بۆ کراوە و نزیکەی هەزار مامۆستای دیکەش بە نەهاتو "غیاب" سزادراون.
نەبەرد ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: تائێستا سزاکان هەڵنەوەشاونەتەوە و هێشتا بەردەوامە.
دەشڵێت: بەپێی بەدواداچونەکانمان تەنها لە بەشێک لە قوتابخانەکان غیاباتەکانیان کەمکردوەتەوە، بەڵام ئەوەش تائێستا نازانین چۆنە و ئایا بۆ هەموانە یاخو نا.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی هۆکاری هەڵنەوەشاندنەوەی سزاکانی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی کە دەیانەوێت مامۆستایان لە رێگەی حزبەوە داوای هەڵوەشاندنەوەی بکەن، لەکاتێکدا یەکێک لە داواکاریی مامۆستایانی ناڕازیی نەمانی دەستی حزب بو لە ناو خوێندنگەکان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان