دەنگ نێت
زیاتر لە ۲ مانگە مۆڵەتدان بە کردنەوەی نوسینگەی دراو لە کەلار راگیراوە، بەرپرسی لیژنەی بازرگانی لە قایمقامیەتی کەلاریش لەبارەی هۆکاری وەستانییەو ەرونکردنەوە دەدات.
مۆڵەتی دانانی نوسینگەی دراو، لەلای وەزارەتی بازرگانیە، لەم سنورەش لەسەر ژوری بازرگانی سلێمانییە، بەڵام زیاتر لە دومانگە مۆڵەت لە ژوری بازرگانی سەندراوەتەوە و دراوە بە بەڕێوبەرایەتی کۆمپانیاکان
پشتیوان کەریم، بەرپرسی لیژنەی بازرگانی لە قایمقامیەتی قەزای کەلار، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لە ٢٥ـی شوباتی ئەمساڵەوە لە ژوری بازرگانی سلێمانییەوە نوسراومان بۆ کراوە، بۆ ئەوەی مۆڵەت بە کەس نەدرێت کە نوسینگەی دراو لە بازاڕدا بکاتەوە.
وتیشی: مۆڵەتدان بە نوسینگەی دراو سەر بە ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بو، ئێستا ئەو مۆڵەتەیان لێ وەرگیراوەتەوە و دراوە بە بەڕێوبەرایەتی کۆمپانیاکان.
دەشڵێت: لە ئێستادا ئێمە نوسراو ناکەین بۆ کردنەوەی نوسینگەی دراو، تاوەکو بەڕێوبەرایەتی کۆمپانیاکان خۆیان مۆڵەت نەدەن و وەڵاممان نەدەنەوە.
بەوتەی بەرپرسی لیژنەی بازرگانی لە قایمقامیەتی کەلار، مۆڵەتدان بە کردنەوەی نوسینگەی دراو لەلایەن بەڕێوبەرایەتی کۆمپانیاکانیش راگیراوە و هۆکارەکەی نەزانراوە.
بەپێی بەدواداچونێکی رادیۆی دەنگ، بەشێک لە هاوڵاتیان دەیانەوێت نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو دانێن، بەڵام بەهۆی راگیرانی مۆڵەتدان، بۆ ماوەی زیاتر لە دو مانگە کارەکانیان بەڕێوە ناچێت.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گهرمیان: گرانبونى نرخى بهنزین له سهرچاوهى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان