دەنگ نێت
لە روداوەکەی ئەم بەری بەیانییە لە گەرمیان، کەسێکی تر گیانی لەدەستداوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەری بەیانی ئەمڕۆ، لە سنوری ساڵح ئاغا لە ناحیەی قۆرەتوی گەرمیان، روبەڕوبونەوە لەنێوان مەفرەزەیەکی کۆماندۆ و چەند کەسێکدا رویانداوە، بەوهۆیەوە تائێستا گیان لەدەستدانی کارمەندێکی کۆماندۆ پشتڕاستکراوەتەوە، هاوکات کەسێکی تریش گیانی لەدەستداوە و تەرمەکانیان هێنراونەتەوە بۆ کەلار و تەرمی کارمەندەکە بەخاک سپێردراوە و تەرمی هاوڵاتیەکەش ئێستا هێنراوەتە مزگەوتی تەقوای کەلار و بڕیارە دوای نوێژلەسەرکردنی، بەخاک بسپێردرێت.
هاوکات زانیاری دژ بەیەکیش لەبارەی روداوەکەوە هەیە، باس لەوەدەکرێت روداوەکە روبەڕوبونەوەی نێوان کۆماندۆ و ژمارەیەک تۆمەتباربوە بە قاچاخچێتی، هەتا ئێستاش نە حکومەت و نە هێزەکانی کۆماندۆ، تائێستا هیچ راگەیەنراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردوەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان