
دەنگ نێت
بڕیارە ئەو بودجەیەی بۆ بەشی باخەکانی ناحیەی رزگاریی خەرجدەکرێت، کەمبکرێتەوە بۆ نیوە، سەرۆکی شارەوانیی ناحیەکەش دەڵێت: ئەگەر کەمبکرێتەوە بەشی باخچەکان ئیفلیج دەبێت.
بودجەی خەرجکراوی مانگانە بۆ بەشی باخچەکانی ناحیەی رزگاریی سەر بە کەلار، ١٠ ملیۆن دینارە.
ئەرسەلان ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانیی رزگاریی، بە رادیۆی دەنگی وت: پێیان راگەیاندوین ئەو بودجە مانگانەیەی کە بۆ باخچەکانی ناحیەکە خەرج دەکرێت، لە ١٠ ملیۆن دینارەوە کەمدەکرێتەوە بۆ ٥ ملیۆن دینار.
وتیشی: بەمشێوەیە بێت بەشی باخچەکانی رزگاریی پەکی دەکەوێت و ئیفلیج دەبێت، ئەمەش زیانێکی گەورەیە بۆ ناحیەکە.
دەشڵێت: لە بەڕێوبەرایەتیەوە پێمان وتراوە کە کەمدەکرێتەوە و تائێستاش هیچ هۆکارێک نازانین و نوسراوی فەرمیشمان لەوبارەوە بۆ نەهاتوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهۆڵە داخراوەکەی رزگاریی 10 ساڵە بەجێهێڵراوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری ئاوی كەلار: لە هەوڵی دروستكردنی سێیەم پاڵاوگەی ئاوین
-
-
راپۆرتسەربەخۆیی دارایی بە کلیکێک؛ گەنجانی گەرمیان رو له كاركردنى دیجیتاڵی دهكهن
-
-
هەواڵکارگێڕێکی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی دەستلەکاردەکێشێتەوە
-
-
هەواڵتەنها 17 خوێندکار لە کۆلێژەکەی رزگاریی وەرگیراون
-
زۆرترین بینراوەکان