دەنگ نێت
دواى زیاتر له ٩ مانگ لە دەرچونی بڕیاری دروستکردنی کۆڕنیشێک بۆ بەنداوی باوەشاسوار لە کفری، تاوه‌كو ئێستا دەستنەکراوە بەکارکردن تێیدا، بەڕێوبەری گەشتوگوزاری گەرمیانیش دەڵێت: چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى وه‌زاره‌تى دارایین.
هێرش فه‌یزوڵڵا، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گه‌شتوگوزارى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: له مانگى ٦ـی ساڵى رابردوه‌وه له‌سه‌روبه‌ندى خۆپیشاندانی دانیشتوانى قه‌زاى كفرى، بڕیاردرا پرۆژه‌یه‌كى گه‌شتیارى له قه‌زاكه دروست بكرێت كه كۆرنیشێكى تیدایه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ده‌ستمان به كاركردن نه‌كردوه تێیدا و چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى وه‌زاره‌تى دارایین.
ده‌شڵێت: له هه‌فته‌ى ئاینده‌وه جارێکی تر به‌دواداچونى بۆده‌كه‌ین كه كه‌ى وه‌ڵامه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
باسی لەوەشکرد: ئه‌م پرۆژه‌یه خۆى له ٣ قۆناغدا ده‌بینێته‌وه و بۆ قۆناغى یه‌كه‌مى بڕى ٥٠٠ ملیۆن دینارى بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، هاوكات داواشمان كردوه خودى خۆمان به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ پرۆژه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان