دەنگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان ده‌ڵێت: ٤ بیناى قوتابخانه‌مان له سنوره‌كه هه‌یه مه‌ترسى روخانیان له‌سه‌رە كه پێویسته بیناى نوێیان بۆ دروست بكرێت به گوژمه‌ى ٨ ملیار دینار.
دارا ئه‌حمه‌د سه‌مین، به‌ڕێوبه‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ٤ قوتابخانه‌مان هه‌یه له سنورى گه‌رمیان مه‌ترسى روخانیان له‌سه‌ره كه پێویسته بڕوخێنرن و دوباره بیناى نوێدورست بكرێته‌وه لە جێگەیاندا.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌و قوتابخانانه‌ى كه مه‌ترسى روخانیان له‌سه‌ره بریتین لە قوتابخانه‌کانی: بێ‌دار، پەژار، كوڵه‌جۆ و پوقه.
باسی لەوەشکرد گوژمه‌ى دروستکردنی ئەو ٤ قوتابخانه‌یه ٨ ملیار دیناره.
بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان ئاماژەی بەوەشدا کە جگە لەو چورا قوتابخانەیە، ٧٠ قوتابخانەی دیكه‌یان هه‌یه كه پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى خێرا هه‌یه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان