دەنگ نێت
شه‌وى رابردو له‌كاتى هەوڵدان بۆ ده‌ستگیركردنى 3 تۆمه‌تباردا، روبه‌روبونه‌وه له نێوان پۆلیس و تۆمهتبارەکاندا لە باوەنور و کەلار رویداوه، وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: تۆمه‌تباران ده‌ستگیركراون.
عه‌لى جه‌مال قه‌دورى، وته‌بێژى بهڕێوبەرایەتى پۆلیسى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: روبهروبونهوهكه سه‌ره‌تا له ناحیه‌ى باوه‌نور رویداوه له‌كاتى هەوڵدان ده‌ستگیركردنیاندا، ئه‌و 3 تۆمه‌تباره‌دا ته‌قه‌یان له بنكه‌ى پۆلیسى ناحیه‌كه كردوه و هه‌ڵهاتون به ئاراسته‌ى كه‌لار.
ده‌شڵێت: دواتر له‌گه‌ڵ پۆلیسى 104ـی كه‌لاردا كه هه‌وڵى ده‌ستگیركردنى ئه‌و تۆمه‌تبارانه دراوه دیسان روبه‌ڕوبونه‌وه رویداوه، بەڵام سەرەنجام توانراوە هه‌رسێکیان ده‌ستگیربکرێن.
ئاماژەی بەوەشدا تۆمەتبارەکان لەسەر كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌رمانى ده‌ستگیركردنیان هه‌بوه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: له ئێستادا به‌پێى ماده‌ى 230 له یاساى سزادانى عێراقى به‌ندكراون.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: لە روبەڕوبونەوەکاندا هیچ زیانێكى گیانى نه‌بوه، ئه‌وه‌ى هه‌بوه زیانى مادیی بوە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گه‌رمیان: گرانبونى نرخى به‌نزین له سه‌رچاوه‌ى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان