دەنگ نێت
چه‌ند ساڵێكه بڕیاردراوه سه‌نته‌رێكى تایبه‌ت به نه‌خۆشیه‌كانى مه‌مك له كه‌لار بكرێته‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: دواکەوتنی له ده‌سه‌ڵاتى ئێمه‌دا نیه.
د. سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: هۆكارى نه‌كردنه‌وه‌ى ئه‌و سه‌نته‌ره بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئامێر و پێداویستى بۆ دابین نه‌كراوه، له كاتێكدا ده‌رخسته‌شمان بۆ كردوه و نزیكه‌ى 1 ملیار دینارى پێویسته، ده‌بێت به‌شى سندوقى شێرپه‌نجه له وه‌زاره‌ت ئه‌و بڕه پاره‌یه دابین بكات كه نه‌یانكردوه.
وتیشى: له كاتێكدا ستاف و شوێنیشمان بۆ ئاماده‌كردوه بۆ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه كۆى مامه‌ڵه‌كانى به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆ وهزارههتى ته‌ندروستى، به‌ڵام له به‌شى سندوقى شێرپه‌نجه ته‌واو ناكرێت.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: له ده‌ستپێكى ئه‌مساڵیشدا له كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌ت بۆ جارێكى دیكه باسمان كردوه‌ته‌وه، تاوه‌كو ئێستاش چاوه‌ڕوانین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی ١٣٣ فەرمانبەری گەرمیان بە نادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
-
هەواڵلەبارەی بونی ناوی دوبارەی سومەندبوانی وەرگرتنی زەوی فەرمانبەران شارەوانییەکانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبۆ پێدانی کارەبای نیشتیمانی گەرمیان کراوە بە ٣ زۆن
-
-
هەواڵهاوڵاتیەک: "بەمەبەست دو مناڵی خاوەنپێداویستیمان لە قوتابخانە دەرنەچێنراون"
-
زۆرترین بینراوەکان