دەنگ نێت
سێ ساڵە لەسەر نەخشە زەوی بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی لە کەلار دیارییکراوە، بەڵام تائێستا پێیاننەدراوە، بەرپرسێکیش دەڵێت: پرۆسەکە لەسەر قەرەبوکردنەوەی ئەو جوتیارانە ماوە کە بڕیارە زەویەکانیان بدرێت بە کەسوکاری ئەنفال و زیندانیانی سیاسی.
له نیسانى ۲۰۲۱، حكومهتى ههرێم بڕیاریدا به پێدانى زهوی به كهسوكارى ئهنفال و زیندانیانى سیاسی له كهلار به شێوهى ههوایی لهسهر روبهری ٦١٨ دۆنم زهوی كشتوكاڵی كه بڕیار بو زەویە کشتوکاڵییەکە بکرێت به زهوی نیشتهجێبون.
ئهو جوتیارانهى کەلار كه زهوییهكانیان ئیفراز كرا و بڕیارە بدرێت به كهسوكارى زیندانیانى سیاسى، قەرەبوکردنەوەکەیان بە بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران راگیرا، دواتریش لیژنەیەک پێکهات و میکانیزمی قەرەبوەکەی ئەو ٤۰ جوتیارەی کە زەوییەکانیان ئیفرازکراوە داڕشتوە.
فەرهاد تۆفیق، بەڕێوبەری کاروباری زیندانیانی سیاسی لە گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: کارەکانی دابەشکردنی ئەو زەویانە لە قۆناغی کۆتایی دایە.
وتیشی: هەمو شتێک تەواو بوە، تەنها قەرەبوو کردنەوەی جوتیارەکان ماوە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گهرمیان: گرانبونى نرخى بهنزین له سهرچاوهى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان