دەنگ نێت
بەرپرسێک لە شارەوانی کەلار باس لەوەدەکات بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بەبێ پرسی ئەوان یوتێرن لەسەر شەقامەکانی ناو شار دەکەنەوە و ئەمەش بە "نایاسایی" ناودەبات.
دلێر حسێن، بەرپرسی پرۆژەکان لە شارەوانی کەلار، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لەسەروی گەڕەکی بەردەسور گەڕەکێکی بچوک کراوەتەوە، هەربۆیە بەپێویستمان زانی بۆ حاڵەتی تایبەت یوتێرنێکی بچوک بۆ ئەو گەڕەکە بکەینەوە کە تەنها یەک دیوە و تایبەتە بە گەڕانەوە.
وتیشی: بەڵام ئێستا یوتێرنەکە کراوەتە دەبڵ، ئەمەش بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان کردویەتی بەبێ پرسی ئێمە، بۆیە بڕیارمانداوە دایبخەین.
باس لەوەشدەکات: ئەم کارەی هاتوچۆ کردویەتی نایاساییە و نەگونجاوە لەگەڵ بنەما ئەندازەییەکان.
رادیۆی دەنگ بۆ ئەم مەبەستە چەند جارێک پەیوەندیی بە وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیانەوە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکانی نەدایەوە.
پێشتریش یەکەی چاودێریی حکومەتی خۆجێی گەرمیانـی سەر بە رادیۆی دەنگ، لە راپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوەدابو کە هەماهەنگیی تەواو نییە لەنێوان فەرمانگەکان و بەتایبەت شارەوانی و هاتوچۆ، لە پرسی رێکخستنەوەی شەقامەکان و ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە بواری هاتوچۆ و شەقامەوە هەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی ١٣٣ فەرمانبەری گەرمیان بە نادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
-
هەواڵلەبارەی بونی ناوی دوبارەی سومەندبوانی وەرگرتنی زەوی فەرمانبەران شارەوانییەکانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبۆ پێدانی کارەبای نیشتیمانی گەرمیان کراوە بە ٣ زۆن
-
-
هەواڵهاوڵاتیەک: "بەمەبەست دو مناڵی خاوەنپێداویستیمان لە قوتابخانە دەرنەچێنراون"
-
زۆرترین بینراوەکان