
دەنگ نێت
دواى 10 ساڵ بڕیاردان له تاپۆكردنى ناحیه‌ى باوه‌نور، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا تاپۆ نه‌كراوه، به‌ڕێوبه‌رى تاپۆى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كى تاپۆكردنى ئه‌و ناحیه‌یه نه‌هاتوه‌ته لاى ئێمه.
ئه‌كره‌م ره‌زا، به‌ڕێوبه‌رى بەڕێوبەرایەتی تۆماری خانوبەرەی "تاپۆى" گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: تاوه‌كو ئێستا هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كى تۆماركردنى ناحیه‌ى باوه‌نور نه‌هاتوه‌ته لاى ئێمه له‌لایه‌ن شاره‌وانى ناحیه‌كه‌وه.
وتیشى: له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان و سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌كه‌ش گفتوگۆمان كردوه هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كیان بێتهلاى ئێمه ئه‌وه راسته‌وخۆ بۆیان رایی ده‌كرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ نه‌هاتوه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌گه‌ر نوێنه‌ریان بوێت راسته‌وخۆ پێیان ده‌ده‌ین، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا داواى ئه‌وه‌شیان نه‌كردوه.
لایخۆشیەوە سەرۆکی شارەوانی باوەنور، هۆکاری حاڵەتەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ نەبونی نەخشەی ناحیەکەیان.
وه‌حید یوسف، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: سه‌باره‌ت به پرسى تاپۆى ناحیه‌كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى تاپۆ قسه‌مان كردوه، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بونى نه‌خشه‌ى په‌سه‌ندكراوه و نه‌مانتوانیوه كارى له‌سه‌ر بكه‌ین، چونكه تاپۆى گه‌رمیان پێیان وتوین ئه‌گه‌ر خانوه‌كان ژماره‌یان نه‌بێت ناتوانین كارى له‌سه‌ر بكه‌ین.
ده‌شڵێت: هاوڵاتى عه‌ریزه‌ى داوه و مامه‌ڵه‌شیان بۆكراوە، ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه بێت هه‌موى ئاماده‌یه، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بونى نه‌خشه‌كه‌وه كاره‌كان وه‌ستاوه، ئه‌گه‌ر نه‌خشه‌كه ته‌وا بكرێت و په‌سه‌ند بكرێت ئه‌وكات ده‌ست به تۆمارکردنیان ده‌كه‌ین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ3 کادیری بەرەی گەل لە گەرمیان دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵنرخی كرێی خان‌و لە گەرمیان بەردەوامە لە بەرزبونەوە
-
-
هەواڵشارهوانیهكانى گه‌میان: كه‌س داواكارى پێشكه‌ش ناكات بۆ پۆستى شاره‌وانى باوه‌نور
-
-
راپۆرتبەرهەمە کوردەوارییەکان؛ لە پیشەیەکی کۆنەوە بۆ سەرچاوەیەکی بژێوی ژنان
-
-
هەواڵرێژهیهكی مه‌ترسیدار.. رۆژانه له كه‌لار 20 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو به‌فیڕۆ ده‌درێت
-
زۆرترین بینراوەکان