دەنگ نێت
دواى ئه‌وه‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیان بڕیاریدا به كردنه‌وه‌ى كارگه‌كانى چه‌و و لم له‌سه‌ر روبارى سیروان به‌ڵام به مه‌رجێك بكرێن به كهساره، به‌ڕێوبه‌رى بەڕێوبەرایەتی نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: تاوه‌كو ئێستا ته‌نها 1 كه‌س داواكارى پێشكه‌شكردوه بیكات به كهساره.
یادگار فه‌تاح، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: واى بۆ ده‌چین 10 بۆ 15 خاوه‌ن غه‌ساله بیكه‌ن به كهساره له كۆى زیاتر له 40 دانه، به هه‌مو سنورى گه‌رمیانیشه‌وه ئه‌و رێژه‌یه كافیه و پێداویستى سنوره‌كه پڕده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌رچى تاوه‌كو ئێستا ته‌نها 1 كه‌س داواكارى پێشكه‌ش كردوه بیكات به كهساره.
باسى له‌وه‌شكرد: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نوێنه‌رى یه‌كه ئیدارییه‌كان سه‌ردان ده‌كه‌ن و كه‌شفى بۆ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر كرابو به كهساره ئه‌وكات دێته‌وه لاى ئێمه و مۆڵه‌تى پێده‌درێت، ئه‌گه‌رنا شتێك نه‌ماوه به ناوى مۆڵه‌تى دانانی کارگەی غهسالهوه و شتێكیش نه‌ماوه به ناوى كاركردنى كانه‌كانى چه‌و و لم له‌سه‌ر روباره‌كه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەبارەی داشکاندنی ٢٠٪ـی کرێی خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان رونکردنەوە دەدرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان