دەنگ نێت
بەهۆى خه‌رجنه‌كردنى موچه‌وه بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى 2 مانگ، دۆخى ده‌وامكردن له فه‌رمانگه حكومیه‌كان تادێت خراپتر ده‌بێت، به‌جۆرێك دەوامی فەرمانبەران زۆر کەم بوەتەوە و بەشی زۆریشی بوە بە نۆرە.
به‌پێى به‌دواداچونه‌كانى رادیۆى ده‌نگ كه له هه‌ندێك له فه‌رمانگه حكومیه‌كان كردویه‌تى، بهکاریگەریی خه‌رجنه‌كردنى موچه‌كانیانه‌وه بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى 2 مانگ، به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانى فه‌رمانگه‌كان ده‌وام ناكه‌ن یان چەند رۆژێکی کەم دەوام دەکەن، ئەمە جگە لەوەی زۆربەی دەوامکردنەکان بوه به نۆرە "ته‌ناوب".
هه‌ر به‌به‌پێى به‌دواداچونه‌كان، پلان هه‌یه بۆ جارێكى دیكه بایكۆت له سلكى په‌روه‌رده و فه‌رمانگه حكومیه‌كانى دیكه‌ى گه‌رمیان ده‌ستپێبكاته‌وه، بەتایبەتی کە حکومەتی هەرێم رایگەیاند ئامادە نییە ئەو بەشە موچەیەی کە حکومەتی عێراقی ناردویەتی دابەشی بکات، هەتا موچەی سەرجەم فەرمانبەرەکان نەنێرێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه له به‌شێك له فهرمانگهكانى پارێزگاى سلێمانى به‌هۆى خه‌رجنه‌كردنى موچه‌كانیانه‌وه، بایكۆتیان راگه‌یاندوه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بازنه‌ى ئه‌و بایكۆتهش گه‌رمیان و ناوچه‌كانى دیكه‌ش بگرێته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی ١٣٣ فەرمانبەری گەرمیان بە نادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
-
هەواڵلەبارەی بونی ناوی دوبارەی سومەندبوانی وەرگرتنی زەوی فەرمانبەران شارەوانییەکانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبۆ پێدانی کارەبای نیشتیمانی گەرمیان کراوە بە ٣ زۆن
-
-
هەواڵهاوڵاتیەک: "بەمەبەست دو مناڵی خاوەنپێداویستیمان لە قوتابخانە دەرنەچێنراون"
-
زۆرترین بینراوەکان