دەنگ نێت
سه‌رۆکی شاره‌وانى باوه‌نور ده‌ڵێت: به‌هۆى نه‌بونى نه‌خشه‌وه ته‌واوى كاره‌كانى ناحیه‌كه وه‌ستاوه، به جۆرێك نوسراومان كردوه ناوچه‌ى پیشه‌سازیی دروست بكه‌ین، بەڵام بەوهۆیەوە ناكرێت.
وه‌حید یوسف، سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى باوهنورـی سەر بە کەلار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: به‌هۆى نه‌بونى نه‌خشه‌وه ته‌واوى كاره‌كانى شاره‌وانیمان وه‌ستاوه، به‌جۆرێك نوسراوم كردوه بۆ كردنه‌وه‌ى ناوچه‌یه‌كى پیشه‌سازى له ناحیه‌كه، کەچی بەوهۆیی نەخشەکەمان نییە ناكرێت.
وتیشى: نوسراومان كردوه بۆ دروستكردنى 34 دوكان ئه‌ویش وه‌ستاوه، هاوكات نوسراومان كروه بۆ فرۆشتنى 30 پارچه له زه‌وییه نایابه‌كانى ناحیه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین بە داهاتەکەی پرۆژه‌یه‌ك له ناحیه‌كه ئه‌نجام بده‌ین، ئه‌ویش نه‌كراوه، هەمو ئەمانەش به‌هۆى نه‌بونى نهخشهوهیە.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه زیاتر له 8 ملیۆن دینارمان خه‌رج كردوه بۆ روپێوییكردنى ناحیه‌كه، به‌ڵام بۆ ماوه‌ى ساڵێكه له بەڕێوبەرایەتی نه‌خشه‌دانان وه‌ڵاممان بۆ نایه‌ته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان