دەنگ نێت
دواى ئه‌وه‌ى به‌شێك له هاوڵاتیانى قه‌زاى كه‌لار ره‌خنه‌یان ده‌گرت له‌وه‌ى كه نرخى ئه‌مپێرى مۆلیده ئه‌هلیه‌كان له مانگه‌كان تێكه‌ڵ ده‌كرێن، قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لاریش ده‌ڵێت: له به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیان بوه.
هه‌ردى سه‌ركه‌وت، به‌رپرسى راگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: له سنورى قه‌زاى كه‌لار 122مۆلیده‌مان هه‌یه و هه‌ر یه‌كێك له‌م مۆلیدانه‌ش پێوه‌رى كاركردنى كاتژمێرهكانمان بۆ بهستون، له كاتێكدا ئه‌و پێوه‌ره كارده‌كات كه مۆلیده ئیش پێده‌كرێت، مانگانه‌ش پشت به‌و ئامێرهدهبهستین بۆ كاتژمێره‌كانى كاره‌با و دانانى نرخ.
وتیشى: له‌باره‌ى تێكه‌ڵكردنى مانگهكانهوه له روى نرخى ئهمپێرهكانهوه گرفتێك نیه نه بۆ هاوڵاتیان نه بۆ خاوه‌ن مۆلیده‌كان، چونكه به‌پێى ئه‌و پێوه‌ره نرخ داده‌نرێت كه له مانگه‌كه‌دا چه‌ند كاتژمێر كاره‌با دراوه، ئیتر له كۆتایی مانگ یاخود ناوه‌ڕاستى مانگ سفر بكرێته‌وه گرفت دروست ناكات.
ده‌شڵێت: هه‌ندێك هه‌نگاومان ناوه له به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیان بوه، بۆ نمونه مانگى 12 هه‌ر ئه‌مپێرێك به 20 هه‌زار دیارى كرا ئێمه كه‌مترمان دانا بۆ ئه‌وه‌ى لۆد له‌سه‌ر هاوڵاتیان نه‌بێت، دواتر له‌و مانگانه‌ى كه كاره‌باى نیشتیمانى باشه و مۆلیده كه‌م كار پێده‌كرێت نرخه زیاده‌كه ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و مانگه و قه‌ره‌بوى خاوه‌ن مۆلیده ده‌كرێته‌وه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: دڵنیایی به هاوڵاتیان ده‌ده‌ین كه هیچ بڕه پاره‌یه‌كى زیاده‌یان لێ وه‌رنه‌گیراوه.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گه‌رمیان: گرانبونى نرخى به‌نزین له سه‌رچاوه‌ى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان