دەنگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان ده‌ڵێت: روبه‌رى 6 دۆنم زه‌ویمان دیارى كردوه له گوندى كهواچهرمو بۆ دروستكردنى شێڵته‌رى تایبه‌ت به سه‌گه بێلانه‌كان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نوسراویان ئاراسته‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیان كردوه.
دواى ئه‌وه‌ى، عه‌مید حسێن شێرزاد، سه‌رۆكى لیژنه‌ى داڵده‌دانى سه‌گه بێلانه‌كانى سنورى ئیدارى گه‌رمیان له لێدوانێكیدا به رادیۆى ده‌نگى رایگه‌یاند، نوسراویان ئاراسته‌ى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان كردوه به‌مه‌به‌ستى ته‌رخانكردنى زه‌وى بۆ دروستكردنى ئه‌و شێڵته‌ره، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه، چونكه له رێكارى ئیداریدان.
له‌به‌رامبه‌ردا، شادیه حسَین، به‌ڕێوبه‌رى گشتى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: روبه‌رى 6 دۆنم زه‌ویمان دیاریكردوه له گوندى كه‌واچه‌رموى سه‌ربه ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا بۆ دروستكردنى شێڵته‌رى داڵده‌دانى سه‌گه بێلانه‌كان له سنورى گه‌رمیان.
وتیشى: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نوسراومان ئاراسته‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى رایان بزانین، كه لارىی نه‌بونیان پێداین ئه‌وه راسته‌وخۆ ره‌زامه‌ندى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى بۆ وه‌رده‌گرین.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: رێکاره ئیدارییه‌كانمان ته‌واو كردوه و هاوكات كۆنوسى تایبه‌تیشمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كردوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان