دەنگ نێت
پاش ئەوەی لە گەڕەکی کەلاری کۆنـی قەزای کەلار، چەند جارێک دەستڕێژی گولە لەماڵێک کرا و نارنجۆکیش خرایە ماڵەکەوە، لە ئێستادا کێشەکە بە سوڵحی عەشایەریی کۆتایی پێهێنراوە.
ریاز تۆفیق، ئەو کەسەی کە دەستڕێژی گولە لە ماڵەکەی کراوە و چەند جارێک هێرش کراوەتە سەر خۆی و ماڵەکەی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە ١٥ـی ئەم مانگە ئەنجامیدا دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەو رۆژە دەستڕێژی گولە لە ماڵەکەی کرابو، رایگەیاند: بەهۆی راگرتنی ئۆتۆمبێلەوە دوساڵ پێش ئێستا کەسێک تەقەی لێکردم و قاچێکم سەقەت بوە، تاوانباری سەرەکی نەگیراوە و تاوانباری دوەم بە دو ساڵ و حەوت مانگ سزادراوە، لە دوای ئەوەش ئەم هێرشانە بەردەوامە بۆ سەر ماڵەکەم بە رۆژ و شەو.
هەر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەدا داوای کردبو بافڵ تاڵەبانی- سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی، بێت بەدەم داواکەیەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، لە ئێستادا کێشەکە بە سوڵحی عەشایەری کۆتایی پێهاتوە و ئاشتەوایی لە نێوان هەردولادا کراوە.
رادیۆی دەنگ بۆ وەرگرتنی قسەی ئەوان، پەیوەندی کرد بە ریاز تۆفیق- ئەو کەسەی کە چەند جارێک هێرشکراوەتە سەر ماڵەکەیان، بەڵام ئامادە نەبو لێدوان بدات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی ١٣٣ فەرمانبەری گەرمیان بە نادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
-
هەواڵلەبارەی بونی ناوی دوبارەی سومەندبوانی وەرگرتنی زەوی فەرمانبەران شارەوانییەکانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبۆ پێدانی کارەبای نیشتیمانی گەرمیان کراوە بە ٣ زۆن
-
-
هەواڵهاوڵاتیەک: "بەمەبەست دو مناڵی خاوەنپێداویستیمان لە قوتابخانە دەرنەچێنراون"
-
زۆرترین بینراوەکان