دەنگ نێت
قەرەبوکردنەوەی دانیشتوانی گه‌ڕه‌كى 'لیواڕهشهكه'ـی كه‌لار لەسەر قه‌ره‌بوى ژمارەیەک جوتیار ماوە، کە بڕیارە زەویەکانی ئەو جوتیارانە بکرێن نە نیشتەجێبون و بەشێکی لێ بدرێت بەو ماڵانە.
شادییه حسێن، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: زه‌وى دیارییکراو بۆ قەرەبوی دانیشتوانی گه‌ڕه‌كى 'لیواڕهشهكه'ـی کەلار، زەویەکەش له نێو ئه‌و 612 دۆنمه‌یه كه بۆ كه‌سوكارى زیندانیانى سیاسى ته‌رخان كراوه، له ئێستاشدا له رێكارى قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى ئه‌و جوتیارانهین كه زه‌وییه‌كانیان به‌ر ئه‌و تەرخانکردنە كه‌وتوه.
وتیشى: ئه‌و جوتیارانه‌ى كه زه‌وییه‌كانیان به‌ر ئه‌و تەرخانکردنە كه‌وتوه، ژماره‌یان 38 جوتیاره.
گهڕەکی 'لیواڕهشهكه' له كه‌لار كه ژماره‌یان نزیكه‌ى 150 ماڵ ده‌بێت، لەدوای راپەڕینەوە بە زیادەڕەوی لەلایەن هاوڵاتیانەوە کراون بە خان‌و، شارەوانی کەلار پێش ساڵێک لەبەرامبەر چۆڵکردنی دا هەر ماڵەی پارچە زەویەکی پێدا، بەڵام بەو هۆیەی زەوی نییە بۆ ئەوەی بدرێت بەو ماڵانە، تائێستا گەڕەکەکە چۆڵ نەکراوە، لەبەرامبەریشدا دانیشتوانەکەی باس لەوەدەکەن بەهۆی کۆنی خانوەکانیانەوە گوزەران کردنیان زەحمەت بوە.
- دوایین بابەتەکان
-
پرۆژەسێ رۆژنامه‌نوس بون به براوه‌ى وه‌رزی ده‌یه‌مى پێشبڕكێی رۆژنامه‌وانی مافه‌كانى مرۆڤ
-
-
هەواڵ"نرخاندن کراوە بۆ فروانکردنی بازاڕی رزگاریی"
-
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان لەبارەی روداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ رونکردنەوە دەدات
-
زۆرترین بینراوەکان