دەنگ نێت
لەبەرامبەر هەر وەرگرتنی بەشەخۆراکێک لەکەلار 1000 دینار لەهاوڵاتی وەردەگیرێت لەلایەن وەکیلەکانەوە، لەکاتێکدا پێشوتر 750 دینار بو، ئەمەش بوەتە جێگای نیگەرانی هاوڵاتیان، وەکیلێکیش دەڵێت: ئەگەر ئەو پارەیەی حکومەت لەئێمەی وەردەگرێت کەمبکرێتەوە ئێمەش وەکو پێشوی لێ دەکەینەوە.
پێشوتر ئەو کرێ داراییەی لە وەکیل وەرئەگیرا نزیکەی 260 دیناربو، ئێستا نزیکەی 400 دینار وەردەگیرێ، بەمهۆیەشەوە پارەی وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە لەلایەن وەکیلەکانەوە لە 750 دینارەوە زیادیکردوە بۆ هەزاردینار.
کەمال عەلی، وەکیلی خۆراک لەکەلار بە رادیۆی دەنگی وت: زیاتر لە 180 وەکیل هەیە لەکەلاردا، لەورێژەیەش تەنها نزیکەی 60 وەکیلێک ماوە 750 دینار وەربگرێت لەهاوڵاتی، ئەوانی تر 1000 دینار وەردەگرن.
وتیشی: خەڵکێکی زۆر گلەییمان لێ دەکەن، ئێمەش لەبەرامبەردا داوای ئەوە ئەکەین حکومەت ئەو 400 دینارە بکاتەوە بە 250 دینار و ئێمەش وەکو پێشوتر 750 دینار لە خەڵک وەردەگرین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەبارەی داشکاندنی ٢٠٪ـی کرێی خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان رونکردنەوە دەدرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان