دەنگ نێت
بەهۆی دواخستنی کۆتا قیست لەلایەن بەشداربوانی پرۆژەی بان سیتی بۆ ماوەی چەند مانگێک، لەئێستادا کۆمپانیای بامۆک قیستەکە لە بەشداربوان وەرناگرێت و کلیلی خانوەکانیشیان تەسلیم ناکات، ئەمەش بەپێی وتەی دو بەشداربوی پرۆژەکە.
ئەحمەد حسێن، بەشداربو لە پرۆژەی بان سیتی لە کەلار، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەم کۆمپانیا لەسەرەتاوە هات کێشەی تێدا نەبو، تاچەند مانگێک پێش ئێستا، خەڵکێک هەبوە بەهۆی نەبونی موچەوە، یان کەموکورتی لەخانوەکەیدا قیستێکی لاماوە و دوای خستوە، خانویان لە هەندێک بەشداربو سەندوەتەوە و هەڕەشەی لێسەندنەوەی لەهەندێکی تر دەکەن.
وتیشی: هەندێک کەس خانوەکەی لە کەسێکی تر کڕیوە، ئەو قیستەی نەداوە، کۆمپانیاش چوە بۆ لای کەسی یەکەمیان و وتویەتی یان قیستەکە یان مافت بەسەر خانوەکەوە نامێنێت، کەسی یەکەمیش کە فرۆشتویەتی وتویەتی تاقەتی ئەم سەرئێشەیەم نیە و خانو بۆ خۆتان.
ئەو بەشداربوە باسی لەوەکرد کە ئێستا کەفیلیان بردوە و قیستەکەش ئەبەن بۆ کۆمپانیا، کەچی لێیان وەریناگرن.
وتیشی: سبەی بەنیازین بۆ لای وەبەرهێنان سکاڵا بکەین، ئەگەر ئەنجامیشی نەبو سکاڵای یاسایی لە دادگا تۆمار دەکەین.
عومەر محەمەد، بەشداربویەکی تر لە پرۆژەی بان سیتی، جەختی لە قسەکانی دانیشتوانەکەی دیکە کردەوە و بۆ رادیۆی دەنگ وتی: کۆمپانیاکە قیستەکەمان لێوەرناگرێت، لەکاتێکدا وەکالەتمان هەیە و ٤ کەفیلمان بردوە.
وتیشی: کارمەندانی کۆمپانیاکە پێیان وتوین کەی خاوەنی کۆمپانیا لەدەرەوە هاتەوە، ئەوکات بڕیاری لەسەر دەدرێت.
رادیۆی دەنگ بۆ وەرگرتنی قسەی ئەوان چەند جارێک پەیوەندی بە نوێنەری کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکەی بەردەست نەبو.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گهرمیان: گرانبونى نرخى بهنزین له سهرچاوهى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان