دەنگ نێت
بەپێی بڕیارێکی وەزاریی، سەرجەم راهێنەرانی پەروەردە لەکەلار لەکارەکانیان دورخراونەتەوە و گەڕێنراونەتەوە بۆ کاری مامۆستایی.
بڕیارەکە کە حەوتی ئەم مانگە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی مەشق و راهێنانی وەزارەتی پەروەردەوە دەرچوە و وێنەی دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، تیایدا رەزامەندی دراوە لەوەی سەرجەم مامۆستایانی راهێنەرانی سنوری بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی کەلار بگەڕێنرێنەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن وەکو مامۆستا.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەم بڕیارە لەسەر داوای خودی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان و بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی کەلار بوە بەوەی پێویستییان بە راژەی ئەو راهێنەرانە هەیە وەکو مامۆستا، بەوهۆیەی ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان مۆڵەتیان وەرگرتوە.
لەبەرامبەریشدا یەکێک لەو راهێنەرانەی کە بڕیارەکە گرتویەتییەوە، بە رادیۆی دەنگی وت: پێمانوایە بڕیارەکە سزادانی بەکۆمەڵمانە بەهۆی بەشدارییکردنمان لە بایکۆت و خۆپیشاندانەکان.
لەمبارەیەوە رادیۆی دەنگ پەیوەندی بە بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیانەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکەی بێ وەڵام بو.
مامۆستای راهێنەر پرۆژەیەکی وەزارەتی پەروەردەیە، بەشێوەیەک لە هەر بەڕێوبەرایەتییەکی پەروەردەی قەزاکان چەند مامۆستایەکی راهێنەر دادەنرێن کە خولی تایبەتیان بینیوە، ئەمانە هەڵدەستن بە راهێنانکردن بە مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن لەبارەی رێگاکانی وانەوتنەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
پرۆژەسێ رۆژنامهنوس بون به براوهى وهرزی دهیهمى پێشبڕكێی رۆژنامهوانی مافهكانى مرۆڤ
-
-
هەواڵ"نرخاندن کراوە بۆ فروانکردنی بازاڕی رزگاریی"
-
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان لەبارەی روداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ رونکردنەوە دەدات
-
زۆرترین بینراوەکان