دەنگ نێت
بە گوێرەی داتاکانی بارانبارین، قەزای کەلار وشکەساڵیی تێپەڕاندوە، بەڕێوبەری کشتوکاڵی گەرمیانیش جەخت لە زانیارییەکە دەکاتەوە و دەڵێت: بەڵام بۆ کشتوکاڵ پێویستمان بە بارانی دیکەیە.
بەپێی ئاماری هۆبەی کەشناسیی لە بەڕێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، رێژەی بارانبارین لە کەلار گەیشتوەتە ٢٥٧ ملیمەتر.
شادیە حسێن، بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: کەلار مەترسی وشکەساڵیی تێپەڕاندوە بەتایبەتی بۆ لایەنی ئاوی ژێر زەوی و پاوانەکان.
رونیشیکردەوە: بەڵام وەکو بەرهەمی دانەوێڵە، پێویستمان بە چەند بارانبارینێکی دیکە دەبێت بەتایبەتی بۆ بڕشت بونیان.
بەپێی ستانداردە جێگیرەکان، بڕی ٢٥٠ ملیمەتر باران دیارییکراوە لە گەرمیان وەک خاڵی جیاکەرەوەی نێوان وشکەساڵیی و تەڕەساڵیی، بەشێوەیەک هەر ساڵێک زیاتر لە ٢٥٠ ملیمەتر باران ببارێت، ئەو ئەو ساڵە تەڕەساڵە، بەپێچەوانەشەوە ئەگەر کەمتر بێت، ئەوا وشکەساڵە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گهرمیان: گرانبونى نرخى بهنزین له سهرچاوهى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان