دەنگ نێت
سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار له‌باره‌ى قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى ماڵه‌كانى 'لیوا ره‌شه‌كه'وه ده‌ڵێت: هه‌مو رێكاره‌كانى قهرهبوكردنهوهكانیان ته‌واو بوه، ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى ئه‌و جوتیارانه‌یه كه زه‌وییه‌كانیان دانراوە بکرێت بە زەوی نیشتەجێبون و بدرێت بەو ماڵانە.
لە دو رۆژی رابردودا، هاوڵاتییەکی دانیشتوی گەڕەکی 'لیوا رەشەکە' دو گرتە ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تیایدا دەردەکەوێت بەشێکی سەقفی خانوەکەی لێدەبێتەوە و دەڕوخێت، ئەمەش لەکاتێکدا ئەو ماڵانە پێشتر یەکی بە پارچە زەوییەک قەرەبوکرابونەوە لەبەرامبەر چۆڵکردنی خانوەکانیان، بەڵام قەرەبوەکە هەر بە "هەوایی" بو و هێشتا زەوییان پێنەدراوە، ئەویش بەهۆی نەبونی زەوییەوە لە قەزاکە، کە بڕیارە لەو زەویە کشتوکاڵییانەی کە دانراوە بکرێن بە نیشتەجێبون، پارچە زەویی بەو ماڵانە پێبدرێت. بەڵام کێشە ئەوەیە هێشتا رێکارەکانی ئەو زەویە کشتوکاڵییانە تەواو نەبون و هێشتا نەخراونەتە سەر شارەوانی.
ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، لەبارەی دواین رێکارەکانی ئەو پرۆسەیە، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى ماڵه‌كانى لیوا ره‌شه‌كه كه خۆى له 146 بۆ 150 ماڵ ده‌بینێته‌وه، هه‌موى ته‌واو بوه، له ئێستاشدا له‌لاى لیژنه‌ى 222ـی قه‌ره‌بوه.
وتیشى: ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه ته‌نها قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى جوتیارهكانە كه نزیکەى 38 جوتیار زه‌وییه‌كانیان به‌ر ئه‌و فراوانکردنە كه‌وتوه، كه ئەو جوتیارانە قه‌ره‌بو كرانه‌وه، راسته‌وخۆ زه‌وییه‌كان دەدرێت بە خاوەن ماڵەکانی لیوا رەشەکە.
هێماى بۆئه‌وه‌شكرد: به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كشتو‌كاڵى گه‌رمیانیش رێكارى خۆى گرتوه‌ته‌به‌ر، ئه‌وه‌ى زانیاریمان هه‌بێت ته‌نها دیارییکردنى زه‌وییه‌كان ماوه بۆ قه‌ره‌بوى جوتیاران.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی ١٣٣ فەرمانبەری گەرمیان بە نادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
-
هەواڵلەبارەی بونی ناوی دوبارەی سومەندبوانی وەرگرتنی زەوی فەرمانبەران شارەوانییەکانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبۆ پێدانی کارەبای نیشتیمانی گەرمیان کراوە بە ٣ زۆن
-
-
هەواڵهاوڵاتیەک: "بەمەبەست دو مناڵی خاوەنپێداویستیمان لە قوتابخانە دەرنەچێنراون"
-
زۆرترین بینراوەکان